رژێمى ئێران لە ڤییەنای نەمسا ئیدانە کرا

بەهۆی لەسێدارەدانى سیاسەتمەدار و چالاکوانى کورد رامین حوسێن پەناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنى رژێمى ئێران لە شاری ڤییەنای پایتەختى نەمسا بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بۆ ئیدانەکردنى لەسێدارەدانی سیاسەتمەدار و چالاکوانى کورد رامین حوسێن پەناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئێران لە شارى ڤییەنای نەمسا بەڕێوەچوو.

 

چالاکییەکە لەلایەن پارتى ژیانی ئازاى کوردستان (پەژاک)ەوە رێکخرابوو و جگە لە کوردستانیان پێکهاتەى هێزە دیموکراتیکەکانیش بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە دواى خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەوەى شەهیدان، راگەیاندراو خوێندرایەوە و لەسێدارەدانەکانى ئێران ئیدانەکرا.

چالاکییەکە بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایى پێهات.

ر.م