رژێمى ئێران لە گۆتبۆرگی سوید ئیدانە کرا

ڕژیمی ئێران کە فشارەکانی بۆسەرگەلی کورد زۆرترکردووە،لە چالاکیەکدا لەلایەن کوردستانیانی دانیشتووی شاری گۆتربۆرگ-ی سوید ئیدانە کرا.

 

چالاکیەکە لەسەربانگەوازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک بەڕێوە چوو.چالاکوانان لەسێدارەدانی سێ چالاکی سیاسی کورد وهێرشی ڕژیمی ئێرانیان بۆسەربارەگاکانی پارتە ڕۆژهەڵاتیەکانیان لە باشووری کوردستان ئیدانە کرد. چالاکوانان داوایان لە وەڵاتانی ئەورووپایی کرد کە بێدەنگی بشکێنن ولەهەمبەر ڕژیمی ئێران هەڵوێست بگرن.

لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی پەژاک لەهۆن لەهۆنی قسەی کردو وتی، ئەم هێرشە کە لەدژی کورد ئەنجامدرا بەرێکەوت نییە کە دوای کۆبونەوەی باڵا لە تاران ئەنجامدرا. لەهۆنی وتی، " ڕژیمی ئێران بە تاوانکاری و بە بێ بنەما گیراوانی خۆی لەسێدارە دەدات وکۆمەڵکوژیان دەکات. بەو شێوازە لەبەرچاوی هەموو جیهانەوە لە دژی مرۆڤایەتی تاوان ئەنجام دەدات."

لەهۆنی ئەوەی خستە ڕوو کە ئامانجی ڕژیمی ئێران خنکاندنی هاواری ئازادی گەلی کوردە و داوای لە کوردستانیان کرد کە پشتیوانی لەکوردانی ڕۆژهەڵات بکەن.

ک-ش