رۆژنامەنووس چاغداش کاپڵان ئازاد کرا

چاغداش کاپڵان بەڕێوەبەری گشتیى رۆژنامەى یەنی یاشام کە لە ئیستەنبول دەستگیرکرابوو لە دواى وەرگرتنى وتەکانى لەلایەن داواکاری گشتییەوە، ئازاد کرا.

چاغداش کاپڵان بەڕێوەبەری گشتیى رۆژنامەى یەنی یاشام بە پاساوی بڵاوکردنەوەى هەواڵ لەسەر کۆبانێ و ئەو وێنانەى کە لە کۆبانێ گرتووینى دەستگیرکرابوو.

بڵاوکردنەوەى هەواڵ و وێنەکانی ئەو رۆژنامەنووسە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە خراوەتە چوارچێوەى "پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن"، بەڵام کاپڵان بە داواکاری گشتیى راگەیاندبوو، بڵاوکردنەوەى هەواڵ و ێنەکان دەچنە چوارچێوەى ئازادیى میدیاییەوە و بڵاوکردنەوەیان تاوان نییە.

رەمەزان دەمیر پارێزەری چاغداعش کاپڵان رایگەیاندبوو، ئەو هەواڵ و وێنانەی کە کراونەتە پاساو بۆ دەستگیرکردنى چاغداش هەموویان لە چوارچێوەى کاری رۆژنامەنووسیدان.

ر.م