رۆژنامەى یەنى یاشام دەستى بە چاپ و بڵاوکردنەوە کرد

رۆژنامەى یەنى یاشام ئەمڕۆ یەکەم ژمارەى چاپ و بڵاوکرایەوە. رۆژنامەکە کار بۆ ئەوە دەکات، هەمەرەنگی و جیاوازییەکان بکاتە ئامانجی کارەکانى. هەروەها دەیەوێت دەنگى منداڵ، گەنجان، ژنان، زەحمەتکێشان، کرێکاران و خوێندکاران بێت.

رۆژنامەى یەنى یاشام ئەمڕۆ یەکەم ژمارەى چاپ و بڵاوکرایەوە. رۆژنامەکە کار بۆ ئەوە دەکات، هەمەرەنگی و جیاوازییەکان بکاتە ئامانجی کارەکانى. هەروەها دەیەوێت دەنگى منداڵ، گەنجان، ژنان، زەحمەتکێشان، کرێکاران و خوێندکاران بێت.

رۆژنامەى یەنى یاشام (ژیانى نوێ) ئەمڕۆ یەکەم ژمارەى بە مانشێتى "باجیان بەسەردا گەلدا سەپاندووە" بڵاوکردەوە، کە باس لە گرانکردنی نرخی کاڵاکان و زیادکردنى باج لەسەر کاڵاکان دەکات و ئەوەش کاریگەریى خراپى لەسەر دەخڵ و ژیانى هاووڵاتییان دروستکردووە.

ستافی رۆژنامەکە لە ٤٠ کەس پێکدێت، کە ناوى کەسانى وەک، یلدرم تورکەر، جەلال باشالانگیج، موجەلا یاپجی، بەیاز ئوستون، سڕی سورەیا ئۆندەر، موراد ئویرلوک، ئەرەن کەسکین، فیکرەت باشکایا، دیرەن جەڤاهیر شەن و نەسرین ناس –ی تێدایە.

یەنی یاشام (ژیانى نوێ) چییە؟

لە یەکەم لاپەڕەى رۆژنامەى یەنى یاشامدا سەروتاری سەرنووسەر بە ناوى یەنى یاشام (ژیانى نوێ) چییە بڵاوکراوەتەوە. لەو سەروتارەدا هاتووە "ژیانى نوێ چییە؟ ژیانى نوێ خاوەنداریکردنە لە ماف و ئازادییەکان. ژیانی نوێ بەبێ جیاکاریى نەژادی، زمانی، ئایینى، مەزەبی و رەگەزی و بە ڕێزگرتنەوە دەبێت. ژیانى نوێ هەموو کات و ساتێک دڵسۆزانە پشتیوانى لە راستگۆی و ئاراستەى راست و درست بۆ کۆمەڵگا دەکات. ژیانى نوێ سازشکردن نییە لەسەر بنەماکانى کارى رۆژنامەوانی و ئیتیک و ئەخلاقی کارى رۆژنامەگەری. ژیانی نوێ لە دژی سانسۆر و شاردنەوەى هەواڵ و زانیاری و رووداوەکانە. ژیانى نوێ لە هەموو کاتێکدا پشتیوانى لە ئازادیى رۆژنامەوانى دەکات. رێگاى ئێمە و رێگاى ئێوە کراوە بێت".

ر.م