رۆڵەکانى ئاگر لە ٢ چالاکیدا ٢ شوێنی تری فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر لە مێرسین و بالکیسەر ٢ چالاکییان ئەنجامدا و ٢ شوێنی فاشیستەکان و دەسەڵاتیان سوتاند.

رۆڵەکانى ئاگر لەبارەى چالاکییەکانیانەوە راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە ناوچەى تارسوسی مێرسین لە ٢١ی حوزەیراندا ئاگریان لە بازاڕێکى گەورەى میوە و سەوزی سەر بە فاشیستەکان بەرداوە و ئاگرەکە و زیانەکانى ئەوەندە گەورە بووە، کە لەسەرتاسەری مێرسینەوە بینراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەمان رۆژ لە ناوچەى ئەردەک لە بالکیسەر پرۆژەیەکى بیناسازیی شارەوانییان سوتاند. راشیانگەیاندووە "ئەو چالاکییە وانەیەکە بۆ ئەو قەیومانەى کە بەسەر کوردستاندا سەپێنراون. لە ئەنجامی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەدا دەیان ئۆتۆمبێلی شارەوانی لە پرۆژەکەدا سوتان و زیانێکى گەورە بەرە ئەو شارەوانییە کەوت".

دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر ئەوەشیان راگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت