ریاز دەرار هاوسەرۆکى مەسەدە سەردانى مانگرتوانى ڤییەنای کرد

سوڵتان یگیت و شڤان ئاغا ئۆغڵو بۆ داکۆکی لە تەندروستی، ئاسایش و ئازادیى ئۆجالان لە شاری ڤییەنای پایتەختى نەمسا لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردان. سەردان و پشتیوانیکردن لەو بەرخودێرانە لەلایەن کوردستانیان و ئازادیخوازانەوە بەردەوامە.

کوردستانیان سوڵتان یگیت و شڤان ئاغا ئۆغڵو لە ١ی شوباتی ٢٠١٩ / ١٢ی رێبەندان لە شاری ڤییەنای پایتەختى نەمسا دەستیان بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کردووە.

 

لەگەڵ کوردستانیان لە ڤییەنا و هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ریاز دەرار دوێنێ سەردانى چالاکوانە مانگرتووەکانیان کرد.

دەرار رایگەیاند، چالاکوانە مانگرتووەکان بۆ داواکانیان مافدارن و پێویستە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان بە خێرایى کۆتایی پێ بهێنرێت.

دەرار راشیگەیاند، "بێگومان چالاکییەکە سەردەکەوێت".

ر.م