رەتکردنەوەى پاڵێوراوێکى هەدەپە ناڕەزایەتیى عەلەوییەکانى لێکەوتەوە

هەدەپە تورگوت ئۆکەر سەرۆکى رێکخراوی (AABK)ی لە بازنەى سێى ئیسەنبولدا کردووبووە سەرۆکى لیستى ئەو بازنەیە، بەڵا کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیا پاڵێورابوونەکەى ئۆکەری رەتکردەوە.

هەدەپە تورگوت ئۆکەر سەرۆکى رێکخراوی (AABK)ی لە بازنەى سێى ئیسەنبولدا کردووبووە سەرۆکى لیستى ئەو بازنەیە، بەڵا کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیا پاڵێورابوونەکەى ئۆکەری رەتکردەوە.

 هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ تورگوت ئۆکەر سەرۆکى کۆنفیدراسیۆنى یەکێتیى عەلەوییەکانى ئەوروپا (AABK)ی لە بازنەى سێى ئیستەنبولدا کردبوو بە سەرۆکى لیستەکەى بۆ ئەو بازنەیە، بەڵام کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیا بە پاساوى ئەوەى ٢ ساڵ لەوە پێش ئۆکەر لە مەرەش وتبوی "ئەردۆغان یەزیدى ئەمڕۆیە"، پاڵێوراوبوونەکەى رەتکردەوە.

لەو بارەیەوە کۆنفیدراسیۆنى یەکێتیى عەلەوییەکانى ئەوروپا (AABK) راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "ئەو هەڵوێستە لە دژی تورگوت ئۆکەر ئیدانە دەکەن و تێکۆشانە مافدارانەکانمان ئەمڕۆ دەستى پێنەکردووە و ئەمڕۆش کۆتایى پێنایەت".

لە راگەیاندراوەکەى (AABK)دا هاتووە:

بڕیارەکەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى تورکیا بە مانای قبوڵنەکردنى عەلەوییەکانە. ئەو بڕیارە بە عەقڵییەتى یەزید لە دژى عەلەوییەکان و جەمخانەى عەلەوییەکان دراوە. هەڵوێست لە دژى داکۆکیکاری مافى بزووتنەوەى عەلەوییەکان، بەرێز تورگوت ئۆکەر، بە دەرەنجامى عەقڵییەت و کوشتارەکانى معاوییە تاوەکو یاوز پاشای دز و تاوەکو تەیب ئەردۆغان، کە مافى گەلانیان زەتکردبوو، بە دژایەتیکردنی  عەلەوییەکانى دەزانین و سەرسامی نەکردین!

بەڵام ئەوەى ئەوان لە بیری دەکەن، ئەوەیە، کە ئەم تێکۆشانە شکۆمەندایە ملیۆنەها پیر سوڵتان و سەید رەزاى هەیە و بەرەنگاری یەزید و هاوشێوەکانى دەبنەوە.

ئەو هەڵوێستە لە دژى تورگوت ئۆکەر قبوڵ ناکەین و ئیدانەى دەکەین. تێکۆشانی مافدارانە و رەوامان ئەمڕۆ دەستى پێنەکردووە و ئەمڕۆش کۆتایى پێنایەت.

ر.م