زوبه‌یر ئایدار كه له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان (كه‌نه‌كه)یه له‌پێناو خاوه‌نداره‌تی كردن له به‌رخۆدانی دژ به گۆشه‌گیری و ناڕه‌زایه‌تی پیشان دان له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوباتی دژ به ئۆجالان، بانگی كوردانی ئه‌ورووپای كرد به‌شداری له خۆپیشاندانی ١٦ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان-ی ستراسبۆرگ بكه‌ن.
ئایدار سه‌ردانی مانگرتوانی ستراسبۆرگی كرد و ڕایگه‌یاند، چالاكانی مانگرتوو به‌پێداگرییه‌وه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. گوتیشی، به‌رخۆدان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌رفره‌وان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی به‌رخۆدانه.
زوبه‌یر ئایدار وه‌بیری خسته‌وه كه پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات كه‌وتووه‌ته ساڵی بیسته‌می و گوتی: «ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی مانگرتنه‌كان بانگێكی گرینگه بۆ گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان. ده‌بێ ئێمه ده‌نگی ئه‌وان بگه‌یه‌نینه هه‌موو دونیا. له چوارچێوه‌ی ئه‌م چالاكییه‌دا پێویسته چالاكیی گه‌وره و جه‌ماوه‌ری ساز بكرێن. ده‌بێ كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان بێنین و ڕێ بۆ ئازادكردنی بكه‌ینه‌وه.»
«با هاوشێوه‌ی ساڵی ١٩٩٩ ڕاپه‌ڕین»
ئایدار سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی ساڵی ١٩٩٩ كه له دژی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی هاته ئاراوه. گوتی، «هاوشوێوه‌ی ساڵی ١٩٩٩ پێویسته ئێمه له هه‌موو لایه‌كی دونیاوه هه‌ستینه سه‌ر پێ، دیواری گۆشه‌گیری هه‌ڵوه‌شێنین و ئازادی مسۆگه‌ر بكه‌ین.»
زوبه‌یر ئایدار بانگی له هه‌ر كه‌س كرد كه له ساڵیادی پیلانگێڕییه‌كه‌دا ڕوو له ستراسبۆرگ بكه‌ن. ڕایگه‌یاند: «گه‌له‌كه‌مان ئه‌مساڵ ١٦ی شوبات (ڕۆژی شه‌ممه) له ستراسبۆرگ كۆده‌بێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌ڤاڵمان له مانگرتن له خواردندان و بارودۆخیان مه‌ترسیداره، ساڵیادی ئه‌مساڵ زۆر گرینگه. پێویسته ئه‌مساڵ له ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر بێت. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ستراسبۆرگ كۆده‌بینه‌وه و ده‌بینه ده‌نگی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان.»
s.m