زوبەیر ئایدار: ئەردۆغان بەرپرسیاری کۆمەلکوژیەکەی جزیر وسوورە

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار ئەوەی خستە روو، بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیی جەزیر وسوور ئەردۆغانە و بۆئەوەی کە کۆتایی بە دیکتاتۆری بێت دوایی کرد کە دەنگەکانیان بدەنە هەدەپە.

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) زوبەیر ئایداردەربارەی هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ لە باکووری کوردستان وتورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووا.

ئایدار ئەوەی خستە ڕوو کە ئاکەپە بەردەوامی سیستەمی کلاسیکی دەوڵەتە، بەردەوامی سیاسەتی" کوردەکان ئینکار بکات، بێدەنگیان بکات، ئەوکەسەی کە دەنگ هەڵبڕێت بێدەنگی بکات" و وتی،" هەنێ جار ئاگربەست، چاوپێکەوتن ووتووێژ ئەنجامدرا، ئەوەش بۆ تواندنەوەی تەڤگەری ئازادی کوردان ئەنجامدرا. لەبەر ئەوەی کە بۆ ئاکەپە،بۆ دەوڵەت ، شتێک بەناوی پرسی کورد  بوونی نییە."

ئایدار ئاماژەی بە هەڵبژاردنی ئاکەپە کردو ئاشکرای کرد، لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا چی کردبێت، بەڵینی ئەو شتە دەدەن. ئایدار وتی،" ئێمە ڕێکەوتنی ئاکەپە،مەهەپە وئەرگەنەکۆن وەکو سیستمێکی مردوو، ڕژاندنی ڕووناکی چاوان و خوێن و سیاسەتی قرکردن دەبینین. ئەردۆغان بۆ ئێمە بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیی جەزیر وسوورە.دەبێت ئێمە لەدژی ئەوەدا بەرخۆدانی بکەین.دەبێت هەرکوردیک بەو ڕبگە هەڵسووکەوت بکات.

ئایدار دەستنیشانی کرد کە دەبێت مرۆڤ سەیری ٣ ساڵی ڕابردوو بکات و بەو پییە بڕیار بدات. ئایدار وتی، "ئەگەر ئێمە پێش لە دەسەڵاتداری ئاکەپە ومەهەپە بگرین کە لە جەزیر بەسەدان مرۆڤیان بەزیندوویی سوتاند و هێرشی ڕۆژئاوایان کرد، ئەوکات ڕێگەی چارەسەری پەیدا دەبێت."

ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستە ڕوو کە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن هەندێک هەوڵ بدات، بەتایبەت هەلبژاردن و سەندوقەکان بپارێزن، ئەوا دەسەڵاتداری لە ڕەگ وریشەوە لەناو بچێت و وتی،" بۆ ڕزگار بون لە عەقڵیەتە کە وەڵاتی کردووەتە بەنیدخانە، ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ ڕۆژێکی گرینگە.پێویستە هەرکەس بەو باوەڕەوە کار بکات. ئەو هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر گرینگە. دەبێت کورد پێش لە سیاسەتی کۆمەلکوژیی ئاکەپە بگرێت، پێش لە هێرشر سەرعەفرین و باشووری کوردستان بگرین."

لەسەر گرتن ، فشار لەسەر گیراوانی هەدەپە ئایدار ئاماژەی بە خاوەنداریەتی گەل لە هەدەپە کرد و وتی جۆش و بەشداری گەل لە هەڵبژاردنی پێشوو زۆرترە.

ئایدار ئاشکرای کرد کە دەنگەکان لە ئەورووپا ودەرەوەی وەڵات زۆرتر دەبن وگرنیگ ئەوەیە کە سەندوقەکان پاریزراو بن.

بۆ پرۆسەی دەنگدان لە ئەورووپا ئایدار وتی، " ئاپۆڕاێکی گەورەی دەنگدان لە دەرەوەی تورکیا هەیە.لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا دیمان کە هەدەپە لە ریزی دوویەمیندا بوو.پێویستە کە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکان زۆرتر ببێت. بۆ ئەوەی کە کۆتایی بە دەسەڵاتداری ئاکەپە وئەردۆغان بێت، دەنگەکانی ئەورووپا چارەنوسی هەڵبژاردن دیاری دەکات. زۆر گرینگە کە هەر کەسێک بە ئەو بیرو باوەڕەوە بچێتە سەر سەندوقی دەنگدان."

ک-ش