لە رۆژی یەکشەمە ٢٣ی شوات و لە کاتژمێر ٠٨:٥٣ بەیانی و لە ١٩:٠٠ی شەو دوو بۆمەلەرزە بە گوڕێ ٥.٩ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەى خۆی و گوندەکانى دەورووبەری روویاندا و بەو هۆیەوە سەدان ماڵی هاووڵاتییان رووخان و زیاتر لە ١٠٤ کەسیش بریندار بوون.
هاووڵاتییانى گوندەکانی کۆرتاناڤا رایانگەیاند، ئەو هاوکارییانەى بۆ زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکە هاتووە زۆر کەمن و داوای هاوکاریی خێرایان کرد.
لە دوێنێوە بەهۆی دەستپێکردنى شەپۆلێکى بەفر و باران و سەرمایەکى زۆرەوە زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکە لە ناوچەیە ژیانیان رووبەرووی مەترسیی زیاتر بووەتەوە، چونکە زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکە لە دەرەوەى ماڵەکانیان دەمێننەوە.
هەروەها دوێنێ ئێوارە لە بەردەوامیى بومەلەرزە بەدواداهاتووەکاندا جارێکیتر بومەلەرزە لەو ناوچەیەی دایەوە.
ژ.ت