زیندانیانى پەکەکە و پاژک دەستیان مانگرتن لە خواردن کرد

مانگرتنی هەزاران زیندانیى پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانى تورکیادا ئەمڕۆ دەستیپێکرد. مانگرتنەکە ماوەی ٣ رۆژ دەخایەنێت. مانگرتوان داوا دەکەن گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لاببرێت و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن.

هەفتەى رابردوودا دەنیز کایا بە ناوی هەزاران زیندانیى پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانى تورکیادا لەبارەی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانە نەخۆشەکاندا راگەیاندراوێکى بڵاوکردبووە.

دەنیز کایا رایگەیاندبوو، رۆژی ١٢ى ئەیلولی ٢٠١٨ بۆ ماوەى ٣ رۆژ بە مەبەستى هۆشداریدان دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. زیندانییەکان ئەمڕۆ دەستیان بە چالاکیى مانگرتن لە خواردن کرد.

هۆکارى مانگرتنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زیندانیانى پەکەکە و پاژک دەیانەوێت گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد هەڵبگیرێت و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن.

ر.م