زیندانیانی بۆلو: مافی زیندانیان پێشێل دەکرێت و ئەشکەنجەمان دەکەن

زیندانیانی گرتووخانەی جۆری (ئێف - F)ی بۆلو ڕایانگەیاند، نوروڵا سەمۆ دوو ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە و ئەشکەنجە دەکرێت.

زیندانیانی گرتووخانەی جۆری ئێف-ی بۆلو ڕایانگەیاند، نوروڵا سەمۆ دوو ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە و بە هۆی پێشێلکردنی مافی زیندانیان و هەڵویستی پزیشکان و دەرمانکردن بە کەلەپچەوە، بانگەوازێکیان ئاڕاستەی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا (تەتەبە - TTB)

 کرد.

زیندانیان ئاماژەیان بەوەدا، لە گرتووخانەی جۆری ئێف-ی بۆلو مافی زیندانیان پێشێل دەکرێت. نوروڵا سەمۆ دوو ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە و هەموو رۆژێک، کە سەرژمێری کۆتایی دێت پاسەوانەکان سووکایەتیی پێدەکەن. زیندانیان وتیان، زۆر هەوڵیانداوە نوروڵا سەمۆ بۆ ژووری ئەوان بهێنرێت، بەڵام ڕێگە بەوە نادەن و بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەیان دەکەن.

بانگەوازێکیان ئاڕاستەی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا (تەتەبە - TTB) کرد

زیندانیان ڕایانگەیاند، پزیشکانی گرتووخانەکە بە پێی هۆکاری گرتنی کەسەکان و دۆسیەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن و بە کەلەپچەکراوی دەرمانیان دەکەن و ئەم هەڵوێستەش لەدژی ڕەگەزەکانی پیشەی پزیشکییە.

زیندانیان لە بانگەوازیەکەیان دا بۆ یەکێتیی پزیشکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەدا، "کاتێک داوای بینینی پزیشک دەکەین، رێگریمان لێدەکرێت. جاری وا هەیە مانگێک دوای دەخەن. لەبەرامبەر دۆخێکی بەپەلە، خۆیان کەڕ و لاڵ  و کوێر دەکەن. پزیشکان کە ئەندامی ئێوەن و سوێندیان خواردووە بەبێ جیاواز کار بۆ نەخۆشەکان بکەم، بەڵام بەپێی دۆسیەی گیراوەکان ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکەن. با بە چاوێکی ڕق و کینەوە سەیرمان نەکەن. بە کەلەپچەکراوی دەمان بینن و دەرمانمان دەکەن. پێویستە ویژدان و ئەخلاقیان دادگایی بکەن. جیاوازیکردن لەنێوان مرۆڤی نەخۆش کارێکی ئەخلاقی نییە. بڕاوام وایە، یەکێتیی پزیشکان گوێمان لێدەگرن و هەوڵی چارەسەریی ئەم کێشەیەمان دەدەن."

نامەکان وندەکرێن

زیندانیان ئەوەشیان خستەڕوو، نامەکانیان بە شێوەیەکی سیستماتیک ون دەکرێن. پاسەوانەکان ئەو شتومەکانەی، کە خێزانەکانیان بۆیان دەنێرن هەڵیدەوەشێنن و دەیکەنەوە. هەموو مافەکانیان وەک مافی تەلەفۆن و چاوپێکەوتن و زۆر شتی دیکە پێشێل دەکەن و رێگە نادەن زیندانیان ئاسوودە بن. زیندانیان وتیشیان، "بەرپرسانی گرتووخانەکە هەوڵی تێکدەرانە دەدەن و زیندانیانیش ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە و لەم سەدەی ٢١دا، سڵاوێکی خواشمان پێ ڕەوا نابینن".

ف.ق