زیندانیی سیاسیی كورد ده‌نیز كایا به ناوی زیندانییانی دۆزی پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه و پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان - پاژك له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، ڕژێمه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان كه له كۆنه‌وه زه‌خت و فشار به ڕه‌وا داده‌نێن، به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌مه‌كه خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ژیانی ئازاد و دیموكراتی گه‌لان.
كایا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه مرۆڤ ده‌توانێت به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌كانی زه‌خت و مێتینگه‌ریی ڕژێمی فاشیست و قڕكه‌ر له‌م ٢٠٠ ساڵه‌ی دواییدا ببینێت. گوتیشی: ئامانج له كوده‌تای سه‌ربازی ١٩٨٠ ئه‌وه بوو كه ئیراده‌ی زیندانه‌كان تێكبشكێنن.
ده‌نیز كایا ده‌ستنیشانی كرد كه ڕۆژووی گه‌وره‌ی مردن له ١٤ی ته‌مووزی ١٩٨٢ به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین هه‌وڵه‌كانی كوده‌تای پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و هێڵی ئایدیۆلۆژی و ڕێكخستنی به به‌رخۆدان به‌هێز كردووه.
«له هه‌نگاوێكی وه‌هادا ئامانج ئه‌وه بوو هه‌موو شتێك بخنكێندرێت و تاریكی زاڵ بكرێت. هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ بوو به هه‌نگاوی پێویستی بوونی ژیانی ئازاد. به‌رخۆدانی ١٥ی ته‌باخ كه به پێشه‌نگایه‌تیی هاوڕێ عه‌گید تاریكی نه‌هێشت و بووه ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه گه‌ل له‌نێو ڕووناكی‌دا به‌رده‌وامی به ژیانی خۆی بدات.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه و پاژك-دا هاتووه، ئێمه وه‌ك زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه و پاژك كه له زیندانه‌كانی كوردستان و توركیاین، به‌بۆنه‌ی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی فه‌رمانده عه‌گید ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر هێڵی عه‌گیدین و پیرۆزبایی ڕۆژی به‌رخۆدان و ژیانه‌وه له پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه و پاژك، له گه‌لان و هه‌موو هاوڕێیان ده‌كه‌ین.
به‌رخۆدان له دژی گۆشه‌گیری
ده‌نیز كایا له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی: «ئێمه وه‌ك زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه و پاژك گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تییمان وه‌ك گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕاستی ده‌بینین. داوا له هه‌موو داكۆكیكارانی ڕاستی ده‌كه‌ین كه له ڕاستینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی تێبگه‌ن و له دژی ڕژێمی فاشیست به‌رخۆدان بكه‌ن.»
s.m