به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) ١٧ زیندانیی سیاسی كه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) و پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له شاره‌كانی ئوورمیه، خۆی، ته‌ورێز و كاشمر زیندانی كراون، به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ئۆجالان، بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان له زیندانه‌كانی شاری خۆی و ئوورمیه له‌نێو ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌دان كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
جێی باسه، له ساڵی ٢٠٠٠-ه‌وه ئازادیخوازانی گه‌لی كورد و شه‌ڕڤانانی ئازادی هه‌موو ساڵێك له ١٥ی شوباتدا به‌شێوه‌یه‌كی سمبولی له هه‌ر چوار لای وه‌ڵات مان له خواردن ده‌گرن.
s.m