چالاكیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ڕۆژی ٢١هه‌مدا به‌رده‌وامه. هاوكات زیندانییانی پارتیی كۆمۆنیستی توركیا\ماركسیست لینینیست (TKP/ML) بۆ پشتگیری كردن له چالاكییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ مان له خواردن ده‌گرن. مانگرتنه‌كه سبه‌ینێ ده‌ستپێده‌كات و تا ١ی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیندانییانی ئه‌و پارتییه په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: «ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كورددا بگرێت. هه‌موو هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی خستووه‌ته جموجۆڵ و ئه‌وه‌ی ناتوانێت له‌ژێر زه‌خت و زۆرداریدا بیكات، له ڕێی به دیلگرتنی نوێنه‌رانی سیاسی هه‌وڵ ده‌دات بیكات. گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕوونترین نموونه‌ی ئه‌م دۆخه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی كه له‌یلا گیوڤه‌ن وه‌ك په‌رله‌مانتاریش هه‌ڵبژێردرا، ئازاد نه‌كرا. له‌به‌رئه‌وه ئێمه بێده‌نگ نابین له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا.»
«له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاندبوو، [ده‌مه‌وێت ده‌ستنیشانی بكه‌م كه گۆشه‌گیری تاوانێكی مرۆڤایه‌تییه و گه‌لێك گۆشه‌گیری ده‌كرێت. منیش پارچه‌یه‌كی ئه‌م گه‌له‌م.] به‌م شێوه‌یه مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاندبوو. دواتریش زیندانییانی دۆزی په‌كه‌كه (پارتیی كرێكارانی كوردستان) و پاژك (پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان) ڕایانگه‌یاند [ڕێبه‌رایه‌تیمان گیانی ئازادیی ئێمه‌یه. ئێمه ئیدی ئه‌م گۆشه‌گیرییه قبووڵ ناكه‌ین.] به‌م شێوه‌یه مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند. ئێمه‌ش وه‌ك زیندانییانی پارتیی كۆمۆنیستی توركیا\ماركسیست لینینیست (TKP/ML) بۆ پشتگیری كردن له‌و مانگرتنانه‌ی دژی گۆشه‌گیری ده‌ستیان پێكردووه، له ٢٩ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ١ی كانوونی یه‌كه‌م له مانگرتن له خواردندا ده‌بین.»
s.m