زەینەب موراد و ئەحمەد قەرەمووس بە هاوسەرۆکانی کەنەکە هەڵبژێردران

لە ۱۹مین ڕۆژی جڤاتی گشتیی کەنەکە هەر یەکە لە زەینەب موراد و ئەحمەد قەرەمووس بە هاوسەرۆکانی کەنەکە هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ لە شاری ئایدهۆڤنی هۆڵەندا، لە سێهەمین ڕۆژی کار و خەباتی ۱۹مین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکانی گشتیی کەنەکە ئەنجام درا.
بۆ هاوسەرۆکانی کەنەکە ۳ بەربژێر هەبوون کە بریتیبوون لە: زەینەب موراد، ئەحمەد قەرەمووس و شەهلا حەفید. لە ئەنجامدا ئەحمەد قەرەمووس بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئامادەبووی کەنەکە هەڵبژێردرا. پاشان زەینەب موراد بە ۹۰ دەنگ لە لایەن ئەندامانی ئامادەبووی کەنەکە بە هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردرا، لە بەرامبەریدا شەهلا حەفید ۳۰ دەنگی ئەندامانیئامادەبووی کەنەکەی بەدەستخست. بەم شێوەیە زەینەب موراد و ئەحمەد قەرەمووس بوون بە هاوسەرۆکانی نوێێ کەنەکە.

زەینەب موراد لە کوردانی فەیلی-یە و نزیکەی ۲۰ ساڵ کاری ڕاگەیاندنی کردووە و دوو خولیش ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەنەکە بووە. هەرچی ئەحمەد قەرەمووسە بەرپرسی کۆمیتەی سویدی کەنەکە یە و سیاسەتمەدارێکی دیاری باکوری کوردستانە و خەڵکی شاری ئامەدە.


پێشتر ڕێبوار ڕەشید دوو خول و نیلوفەر کۆچ ۳ خول هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە بوون و بۆ ئەم خولە خۆیان کاندید نەکردەوە.