سامیان: گەمارۆ لە سەر تورکیا دابنێن
گەلی خۆجێیی ئەسکەندەناڤیا ناڕازیبوونیان نیشانی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دا و داوایان کرد گەمارۆ لە سەر تورکیا دابنرێت.
گەلی خۆجێیی ئەسکەندەناڤیا ناڕازیبوونیان نیشانی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دا و داوایان کرد گەمارۆ لە سەر تورکیا دابنرێت.
فیدراسیۆنی سامیی نەرویچی (ئێن ئێس ئاڕ - NSR) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، بە هۆی هێرشەکان دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان زۆر نیگەرانن و پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەن.
فیدراسیۆنی سامی هێرشی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد کە دوای ئەوەی ئەمریکا پلانی دەوڵەتی تورکی پەسەند کرد دەستیانپێکرد و داوای لە حکومەتی نەرویچ کرد، هەوڵ بدات لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەمارۆ لەسەر تورکیا دابنێن.
ف.ق