ساڵح موسلیم: له دژی داگیرکاریی تورکیا ڕۆژی ٢٦ی ئایار ده‌ڕژێینه مه‌یدانه‌كانی جیهان
بڕیاره ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان لە سه‌رانسه‌ری جیهان هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئیدانه بكرێن. ساڵح موسلیم داوای یه‌كێتی لە کوردان ده‌كات.
بڕیاره ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان لە سه‌رانسه‌ری جیهان هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئیدانه بكرێن. ساڵح موسلیم داوای یه‌كێتی لە کوردان ده‌كات.
ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان له زۆر وه‌ڵاتی جیهان، داگیرکاریی و دڕندایه‌تیی دەوڵەتی تورکیا دژ به عەفرین و سه‌رانسه‌ری کوردستان، ئیدانه ده‌كرێت.
به درووشمی «ڕۆژی چالاکیی سه‌رانسه‌ریی جیهانی»، خۆپیشاندانی نارەزایی ده‌ربڕین ئەنجام دەدرێن. پاتفۆڕمی ده‌فه‌ند عه‌فرین، چه‌ندین ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی ناسراوی جیهانی داوایان له كوردستانیان و دۆستانیان كرد به‌شداری له‌و چالاكییانه‌دا بكه‌ن.
«ئەردۆغان دەیەوێت ئیمپراتۆره‌تییه‌كی نوێ دابمه‌زرێنێت»
ساڵح موسلیم ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماتیی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی تەڤده‌م له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF داوا لە هەموو کەسێک ده‌كات کە بەشداری خۆپیشاندانەکان بکه‌ن.
موسلیم دەستنیشانی کرد کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا، داگیرکردنی تەواوی کوردستانە له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه عه‌فرین.
«دەوڵەتی تورکیا لەسەر بنەمای له‌ناوبردنی کوردان و گەلانی دیكه‌ی هەرێمەکە دروست بووە. خاوەنی ستراتیژێكی بەم شێوەیە. دروستبوونی ستاتۆیەک بۆ کوردان بە مەترسیەکی گەورە دەبینێت بۆ سەر خۆی. لەبەرئەوە لەهەر کوێیەک بێت، نایانەوێت کوردان ببنه خاوه‌نی مافە دیموکراتییه‌كانی خۆیان و هێرشیان دەکەنە سەر. وەک پێشتر، ئێستاش بەهەمان عەقڵیەت و سیاسەت دەجوڵێنەوە. لە مێژوودا نموونەکانی وەک کوردستانی سوور، کۆماری مەهاباد و نموونەی ساڵی ١٩٧٥ی باشووری کوردستان هەن. لە باکووری کوردستانیش ڕاپەڕینەکانی شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزایان سەرکوت کرد. ئەمڕۆش هێرش ده‌كه‌نه سەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەیانەوێت هەموو مافەکانیان زەوت بکەن.»
لە بەشێکی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ساڵح موسلیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد کە ئەردۆغان دەیەوێت ئیمپراتۆره‌تییه‌كی نوێی عوسمانی لە هەرێمەکەدا دابمه‌زرێنێت. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: «ئەردۆغان دەیەوێت سنووری دەسەڵاتی خۆی و سەروەریی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بەرفره‌وانتر بکات. بۆ ئەو مەبەستەش هێرش دەکاتە سەر هه‌موو کەسێک. ئامانجیشی ئەوەیە کە ئیمپراتۆره‌تییه‌كی نوێی عوسمانی دابمه‌زرێنێت كه نەک ته‌نیا لە هەرێمەکە، بەڵکو لە تەواوی جیهاندا بڵاو ببێتەوە. مێشکی ئەردۆغان و هیتلەر وەک یەکن، دوایین جار لە بۆسنا لەو چوارچێوەیەدا قسەی کرد. ئەردۆغان خاوەنی مێشکێکی تاڵانکەرە.»
«دەیانەوێت کوردان له عه‌فرین نه‌هێڵن»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماتیی ته‌ڤده‌م بە بیری هێنایەوە کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار هاوڵاتیی عەفرین لەسەر جێگە و واری خۆیان دەرکراون.
«ئێستا نزیکەی ١٣٠ هەزار کەسی خەڵکی عەفرین لە کەمپەکانی شەهبا دەژین. بێگومان ئەو كه‌سانه دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر جێگە و واری خۆیان. بەڵام تەنانەت ئەوانەشی کە لە گوندەکانی عەفرین دەژین و پەیوەندییان بە هیچ کەسێکەوە نیە، ڕۆژانە دەڕفێندرێن و دەکوژرێن. دەیانەوێت عەفرین چۆڵ بکەن. لە لایەکی دیكه‌وه چەتەكان لە زۆر شوێنی دیكه‌وه دێنن و لە عەفرین، لەسه‌ر ماڵ و خاکی کوردان نیشتەجێیان دەکەن. بەم شێوه‌یه دەیانەوێت دیمۆگرافیای عەفرین بگۆڕن. لە ئەنجومەنەکان، رێکخراو و فێرگه‌كان بە تورکی قسە دەکرێت و په‌روه‌رده‌ش بە تورکی ده‌كرێت. زمانی کوردی قەدەغە کراوە. عەفرین وەک پارچەیەکی تورکیا دەبینن و بەو چاوەوە تەماشای دەکەن.»
«پێویسته كوردان دژ بە سیاسەتی داگیرکاریی ببنە یەک»
ساڵح موسلیم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کرد کە سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا تەنیا لە عەفرین نییە، بەڵکو ئەو سیاسەتە لە دژی باشووری کوردستانیش پەیڕەو دەکەن. گوتی: «چەندین ساڵە بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکەنە سەر باشووری کوردستان، لە ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکانی باشووری کوردستان بنکەی سەربازییان هەیە. ئێستا شەڕ ڕووده‌دات. دەوڵەتی تورکیا هێرش ده‌كاته سەر هەموو کوردان. ئەگەر کورد نەبنە یەک، دەوڵەتی تورکیا سەردەکەوێت. بۆیە دەبێت هەموو کەس دژ بەمە بوه‌ستێته‌وه.»
موسلیم بەبیریهێنایەوە کە ئەردۆغان تەنیا هەڕەشە لە کوردان ناکات، بەڵکو بووه‌ته بەڵا بۆ یۆنان، وه‌ڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی تورکیا و تەواوی جیهان. گوتیشی: «کاتی ئەوە هاتووە کە ئیدی ڕێگری لەم بەڵایە بكرێت.»
هەروەها ساڵح موسلیم بەتووندی ڕەخنەی لە ئەمەریکا و وه‌ڵاتانی ناتۆ گرت کە سەرەڕای هەموو ئەمانه‌ش، به‌رده‌وامی به پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ده‌ده‌ن.
«پێویسته ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان هەموو کەس ناڕەزایەتیی خۆی پیشان بدات»
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماتیی ته‌ڤده‌م له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر بانگەوازی «ڕۆژی چالاکیی سه‌رانسه‌ریی جیهانی» کە لە لایەن سەدان سیاسەتمەدار، کەسایەتی، ئەکادیمیست، ڕۆشنبیر و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل لە ئاستی جیهان دژ بە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان بڵاویان كردۆته‌وه.
موسلیم ڕایگه‌یاند: «دەبێت هەموو دۆست و هێزە دیموکراتیخوازەکان لە وه‌ڵاتی جیهان، بەتایبەتیی کوردان، دژ بەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا بوه‌ستنه‌وه، چونكه تورکیا و ئەردۆغان لە سووریا ئاشتی و چارەسەرییان ناوێت. ماوەی ٧ ساڵە بە هەموو شێوەیەک ئاڵۆزی درووست دەکەن. تاکەبەرپرسیاری ئەو دۆخەی کە هەیە، ئەردۆغانە. هەڕەشە لە هەموو وه‌ڵاتان، گەلان و هەرێمەکان دەکات. لەبەرئەوە ئەو مرۆڤانەی کە ئاشتی، دیموکراتی و ئازادییان دەوێت، لەهەر کوێیەک بن، پێویسته ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان، دژ بە داگیرکاریی بڕژێنە مەیدانەکان و ناڕەزایەتیی خۆیان پیشان بدەن.»
s.m