ساڵی ٢٠١٨ ملیۆنێك و ٣٧٦ هه‌زار كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان بێ كار بوون
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا ملیۆنێك و ٣٧٦ هه‌زار كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان بێ كار بوون.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨‌دا ملیۆنێك و ٣٧٦ هه‌زار كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان بێ كار بوون.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان ڕێژه‌ی بێكاری له توركیا و باكووری كوردستان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. بێكاربوونی كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵان له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ١٤،٧% زیادی كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵی ڕابردوو ملیۆنێك و ٣٧٦ هه‌زار كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و بێ كار ماونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ژماره‌ی بێكاره‌كان له‌و ئامارانه زیاتره. هاریكاری هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په بۆ كاروباری ڕه‌نج، ئابووری و سیاسه‌تی كشتوكاڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی گیونای كوبلای ڕایگه‌یاند، له توركیا و باكووری كوردستان ٧ ملیۆن كه‌س بێكارن. ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا ٤٠٠ هه‌زار كه‌س تووشی بێ كاری بوون.
s.m