ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئەرمەنستان پیرۆزکرا

لە ئەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

پیرۆزبایی لە هۆڵی ماڵی گەلانی ئەریڤان ئەنجامدرا و کورد و دۆستەکانیان لە هەرێمە جیاوازەکانی ئەرمەنستان بەشداریان کرد.

دوای دەقەیەک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان سیاسەتمەدار موحسین حەسەن قسەی کرد و ڕایگەیاند، پەکەکە نە تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت، لەهەمانکاتدا بۆ ئازادی گەلان ژیردەستە و مرۆڤایەتی خەبات دەکات. پەکەکە سەرچاوەی ئۆمیدە بۆ گەلان.

هاوسەرۆکی یەکێتی کوردانی ئەرمەنستان و پەرلەمانتاری ئەرمەنستان کنیاس حەسەنوف، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سلۆ دیبۆیان، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان و ئەندامی یەکێتی ژیانی ئازادی ئەرمەنستان ئیلا تۆڤماسیان و سەرۆکی ڕێکخستنی کۆمەڵگای مەدەنی ئەرمینیا ئەمەنیتان ڤانیا هاکۆبیان قسەیان کرد.

قسەکەران جەژنی ژیانەوەیان لە عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، پەکەکە بۆ گەلانی ژێردەستە پێشەنگی ئازادیە. کورد لە تێکۆشانی ٤١ی ساڵ دا بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دەرفەتی زۆریان دروست کرد.

دوای لێدوانەکان نووسەر مرازێ جەمیل شیعرێکی کە بۆ پەکەکە نووسیبووی خوێندەوە. دواتر هونەرمەندان ڕۆزەرین، فێریک هامێیان، ئەشۆ نادۆیان گۆرانیان وت و بەشداربووانیش هەڵپەڕکییان کرد.

ف.ق