ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە سویسرا پیرۆزکرا
٤٢مین ساڵی پەکەکە لە شارەکانی باسەڵ، بەرن و کانتۆنی تیجینۆی سویسرا بە ڕێپێوان و هەڵکردنی مەشغەڵ پیرۆزکرا.
٤٢مین ساڵی پەکەکە لە شارەکانی باسەڵ، بەرن و کانتۆنی تیجینۆی سویسرا بە ڕێپێوان و هەڵکردنی مەشغەڵ پیرۆزکرا.
چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد لە شارەکانی باسەڵ و بەرن و کانتۆنی تیجینۆی سویسرا ساڵیادی دامەزرادنی پەکەکەیان بە ڕێپێوان و هەڵکردنی مەشغەڵ پیرۆز کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی کلاراماتی باسەڵ کۆبوونەوە و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردەوە و ڕێپێوانێکیان ڕێکخستن.لە ڕێپێوانەکەدا بە کوردی و ئەڵمانی دروشمی بژی پەکەکە و بژی سەرۆک ئاپۆ وترانەوە.
چالاکوانان لە درویرۆسنبروک بە خوێندنی ڕاگەیەنراوێک و دواتر بە هەڵپەرکێ کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.
لە بەرنیش کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ریتسچولی کۆبوونەوە و بە مەشغەڵ لە ناوەندی شار ڕێپێوانێکیان رێکخستن. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵایەکی گەورەی پەکەکە بەرز کرایەوە.
لە شاری بەلینزۆنە کانتۆنی تیجینۆی سویسرا کوردستانی و دۆستەکانیان بە پانکارتی ڕۆژاوا بپارێزن، ڕێگە بە داگیرکەری نەدەن و بە ئاڵایای پەکەکەەوە ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
دوای ڕێپێوانەکە لە پیززا کۆلەجیتای میتینگێک ڕێکخرا.
ف.ق