ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گۆتەبۆرگ پیرۆزکرا

کوردانی شاری گۆتەبورگی سوید و دۆستەکانیان بەشداریان لە ئاهەنگی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرد.

دوای دوو دەقە وەستان وەک ڕیزگرتن بۆ شەهیدانی شۆرش، سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵا دەڤەجی قسەی کرد و ڕایگەیاند، دامەزراندنی پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە.

دەڤەجی وتیشی، "لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە باشوور و باکوور بە شێوەیەکی سەرکەوتی تێکۆشان بەردەوامە و گوڕزی گەورە لە دوژمن دەدرێت."

هەروەها بانگەوازی لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد پشتگیری شۆڕشی ڕۆژئاوا و پەکەکە بکەن.

لە پیرۆزباییەکەدا سینەڤیزیۆنێک لەبارەی دامەزراندنی پەکەکە پیشاندرا.

لە پیرۆزباییەکەدا هۆزان کاوە، محەمەد تەها، فەریبۆز کارامی، فیخان خەلیل هونەری خۆیان پێشکێش کرد.

کورد و دۆستەکانیان لەبەر گۆرانیەکان هەڵپەڕین و دروشمی بژی پەکەکە و بژی سەرۆک ئاپۆ و ئازادی بۆ ئۆجالانیان وتەوە.

ف.ق