ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە لە گراتس پیرۆز کرا

شانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە- PYD) لە شاری گراتس-ی نەمسا پیرۆز کرا.

خالیس سەڤەر هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازاد-ی نەمسا لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا قسەی کرد و ساڵیادی دامەزراندنی پەیەدەی پیرۆز کرد.

خالیس لە وتەکانیدا رایگەیاند، گەلی کورد پێشەنگی شۆڕشی رۆژئاواییە و دەبێت خاوەنداری لەوە بکەن و گەلی کورد پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە.

مەراسیمی پیرۆزباییەکە بە گۆرانی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.

ژ.ت