ستێرک تیڤی "دانپیادانانی سیخوڕەکان" بڵاو دەکاتەوە

ستێرک تیڤی بەرنامەی دانپیادانانى ئەو سیخوڕانە بڵاو دەکاتەوە، کە لەلایەن گەریلاکانى هەپەگەوە دەستگیرکراون. بەرنامەی دانپیادانانەکە بە ناوی "کرمی دار" بڵاودەکرێتەوە.

ئەو زنجیرە بەرنامەیە بۆ دانپیادانانەکان بە ٦ بەش بڵاودەکرێتەوە و ئەمشەو بەشی یەکەمى بڵاودەکرێتەوە.

بەرنامەکە هەفتەیەک جارێک بڵاودەکرێتەوە.

لە بەرنامەکەدا سیخوڕە دەستگیرکراوەکان، کردەوەکانیان لە دژی تێکۆشانی ئازادی و بەها نەتەوەییەکان دەگێڕنەوە.

هەروەها بەڕێوەبەرانى هێزى گەریلا لەبارەى ئەو بابەتەوە زانیاری بە بینەران دەدەن.

بەشی یەکەمی بەرنامەى "کرمی دار" ئەمشەو کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ستێرک تیڤی بە کاتی ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە.

ر.م