سزای ساڵێك و ١٠ مانگ زیندانی كردن به‌سه‌ر په‌یامنێرێكدا سه‌پێنرا
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ١٠ مانگ زیندانی كردنی به‌سه‌ر په‌یامنێر عه‌دنان بیله‌ن-دا سه‌پاند.
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ١٠ مانگ زیندانی كردنی به‌سه‌ر په‌یامنێر عه‌دنان بیله‌ن-دا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ په‌یامنێر عه‌دنان بیله‌ن به بیانووی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» له دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی وان دادگه‌یی كرا. بیله‌ن له میانه‌ی دانیشتنی دادگه‌دا گوتی، پێویسته بابه‌ته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی له چێوه‌ی ئازادیی بیروڕا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
دادگه به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» سزای ساڵێك و ١٠ مانگ زیندانی كردنی بۆ عه‌دنان بیله‌ن بڕیه‌وه و جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌شی بۆ ٥ ساڵ دواخست.
s.m