سزای ساڵێك و ١١ مانگ زیندانیكردن بۆ هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد تونچ بڕایه‌وه‌

داموده‌زگه‌ی دادوه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ساڵێك و ١١ مانگ زیندانیكردنی بۆ هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد تونچ بڕیه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ٣٦هه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی چاغلا له‌ توركیا دانیشتنێكی ساز كرد ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان فه‌رهاد تونچ كه‌ تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن»ی دراوه‌ته‌پاڵ.

ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراونه‌ته‌پاڵ فه‌رهاد تونچ، بریتین له‌: یادی هاوڵاتی عه‌زیز گوله‌ر-ی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبانێ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا شه‌هید بووه‌، ویستویه‌تی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بكرێت، پیرۆزبایی له‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیكی ڕۆژاڤا كردووه‌ به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان له‌ ئۆسلۆ.

به‌و هۆیه‌وه‌ دادگه‌ سزای ساڵێك و ١١ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد تونچ-دا سه‌پاند.

s.m