سزای ١٠ ساڵ زیندانی كردن بۆ هاوشاره‌داری دێرسم بڕایه‌وه
به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» سزای ١٠ ساڵ زیندانی كردن بۆ هاوشاره‌داری دێرسم نوورحه‌یات ئاڵتوون بڕایه‌وه.
به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» سزای ١٠ ساڵ زیندانی كردن بۆ هاوشاره‌داری دێرسم نوورحه‌یات ئاڵتوون بڕایه‌وه.
یازده‌مین دانیشتنی یه‌كه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری دێرسم ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هاوشاره‌داری دێرسم نوورحه‌یات ئاڵتوون كه له لایه‌ن ڕژێمی ئاكه‌په له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن»ی دراوه‌ته‌پاڵ، به‌ڕێوه‌چوو.
ئاڵتوون له زیندانی پیتی «ف»ی ژماره ١ی كاندرا-ی شاری كۆجائه‌لی به‌ند كراوه و له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌دا كرد. له دانیشتنه‌كه‌دا پارێزه‌ران ڕیحان یاڵچنداغ، له‌ڤه‌نت كانات، فاتمه كالسه‌ن و مه‌سعوود باشتار ئاماده بوون.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا نوورحه‌یات ئاڵتوون مافی قسه‌كردنی وه‌رگرت و رایگه‌یاند، زیاتر له ٢ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی ناقانوونی له زیندان ڕاگیراوه. گوتیشی، هه‌موو خه‌بات و ئه‌و چالاكییانه‌ی به‌شداری تێدا كردووه، خه‌باتی پارتین و ئه‌مه‌ش تاوان نییه. هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ ڕای گشتی ڕوونه. دواتر پارێزه‌ر ڕیحان یاڵچنداغ قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، دادگه‌یی كردنی ئاڵتوون ناقانوونییه و داوای ئازادكردنی كرد.
ده‌سته‌ی دادگه به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» سزای ١٠ ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ر نوورحه‌یات ئاڵتووندا سه‌پاند.
s.m