سزای ٣ ساڵ زیندانی كردن بۆ ئه‌كادیمیستی ئاشتیخواز یۆنجا ده‌میر بڕایه‌وه‌

دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك سزای ٣ ساڵ زیندانی كردنی بۆ ئه‌كادیمیستی ئاشتیخواز د. یۆنجا ده‌میر بڕیه‌وه‌.

ئه‌كادیمیستی ئاشتیخواز یۆنجا ده‌میر كه‌ به‌یاننامه‌ی «ئێمه‌ نابینه‌ هاوبه‌شی ئه‌م تاوانه‌»ی ئیمزا كردبوو، به‌ تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده‌ كردن بۆ ڕێكخستن» سزای ٣ ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

بڕیاره‌ یۆنجا ده‌میر له‌ دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ بدات.

s.m