سزای ٣٠ ساڵ زیندانیكردن بۆ پارێزه‌ری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بڕایه‌وه
ڕژێمی ئێران سزای ٣٠ ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئه‌میر سالار داودی پارێزه‌ری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بڕیه‌وه.
ڕژێمی ئێران سزای ٣٠ ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئه‌میر سالار داودی پارێزه‌ری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بڕیه‌وه.
دوێنێ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌ییكردنی ئه‌میر سالار داودی پارێزه‌ری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانیی سیاسیی كورد له دادگه‌یه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. داودی له پاییزی ساڵی ڕابردووه‌وه به بیانووی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێك له «ته‌له‌گرام» له زیندانی ئه‌وین-ی تاران زیندانی كراوه.
ناوبراو له ماوه‌ی ڕابردوودا كاری پارێزه‌ری بۆ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانیی سیاسیی كورد و زۆر چالاك و به‌رهه‌ڵه‌ستكاری دیكه‌ی ئێران كردووه. ڕاگه‌یه‌نرا دادگه‌ی ڕژێم سزای ٣٠ زیندانیكردنی بۆ ئه‌میر سالار داوی بڕیوه‌ته‌وه.
ته‌ناز كۆلاهچیان هاوژینی داودی ڕایگه‌یاند، هاوژینه‌كه‌ی هیچ شتێكی نه‌كردووه كه شایه‌نی ئه‌م سزایه بێت. گوتیشی، له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه له دادگه باڵاكانی ئێران و دادگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ئه‌و سزادانه‌ی كرد و داوای له داموده‌زگه‌كانی ئێران كرد ده‌موده‌ست سزاكه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
s.m