سزای چەندین سیاسەتمەدارو ٣پەرلمانتاری کورد پشتڕاست کرایەوە

دادگای باڵای تورک سزای چەندین سیاسەتمەداری کوردی پشتڕاست کردەوە، لەناویاندا ناوی هەرسێ پەرلەمانتاری هەدەپە پەرۆ دوندار، موسا فارسۆگولار و لەیلا گیوڤەن-یش هەیە.

دادگای باڵای تورک لەو دۆسییەی کە لە چوارچێوەیەی ئۆپەراسیۆنی جینۆسایدی سیاسی بە بانگەشەی "کەجەکە/ پەرلەمانی تورکیا" لەسەر سیاسەتمەدارانی کورد کردبوویەوە، چەندین سزایان پشتڕاست کردەوە.

دادگای باڵای تورک ئەو دۆسییەی کە ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩/٢٥ی نەورۆز لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد بە بانگەشەی "کەجەکە/ پەرلەمانی تورکیا"ی کردبوەوە، پەڵپگرتن لەدژی دادگای تێهەڵچوونەوە کە حوکمی ١٥٤ کەسیان قەبوڵ کردبوو، گەیاندییە ئەنجام.

سزای پەرلەمانتارەکان پشتڕاست کرایەوە

دادگای باڵا، پەڵپی ١٣٩ کەسیان لەسەر بڕیاری قەبوڵکردنی دادگای تێهەڵچوونەوە، سزای پەرلەمانتاری مێردینی هەدەپە پەرۆ دوندار و پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە موسا فارسۆگولار کە بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە"، بۆ هەرکامیان ٩ ساڵ زیندانیکردنیان بۆ بڕیبوونەوە و سزای هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری لەیلا گیوڤەن، کە شەش ساڵ و سێ مانگی بۆ بڕابوەوە، پشتڕاست کردەوە.

دۆسیەی ٣٦ کەس هەڵوەشایەوە

دادگای باڵا ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە کە ١٨ ساڵ زیندانیکردن بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە" بۆ پەرلەمانتاری هەدەپەی وان تەیب تەمەل داوا کرابوو، بە گشتی سزای ١١٨ کەسی پشتڕاست کردەوە و سزای ٣٦ کەسیشی هەڵوەشاندەوە.

دادگا بە بانگەشەی "بەڕێوەبەری ڕێکخستن"کاموران یوکسەک، هاوسەرۆکی پێشووی بەدەپە، ڕەمەزان مۆرکۆچ، حسێن یلماز، سالح ئاکدۆغان، سەنانیک ئۆنەر، بایرام ئاڵتوونی پشتڕاست کردەوە، کە بۆ هەر کامیان ٢١ ساڵ سزای زیندانیکردنیان بۆ بڕابووەوە.

هەوەها بە هەمان بانگەشە، سزای ١٨ ساڵ زیندانیکردن بۆ سەدا ئاکباش جان پشتڕاست کرایەوە، ١٨ ساڵ سزای زیندانیکردنی تەمەر تانرکۆلو –ش پشتڕاست کرایەوە و بەشێکی سزاکەشی هەڵوەشاندەوە. دادگای باڵا بۆ ئەرجان ئاکیۆل، بەهۆی ئەوەی دۆسیەکەی لە دادگای سزای قورسی ژمارە ٥ی ئەدەنە بەردەوام بوو، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا دۆسیەکەی لەگەڵ ئەوەی ئەدەنە یەک بخرێت.

سزا بۆ دیجلە، تورک و زومرووت پشتڕاست کرایەوە

دادگای باڵا هاوکات سزای ٩ ساڵ زیندانیکردنی بۆ حەسەن حسێن ئەبەم، عەباس چەلیک، زولکوف کاراتەکیک،  نادر بینگول، ئەحمەد ئەردەم، جبرائیل کورد، یۆردوسەڤ ئۆزسۆکمەنلەر، محەمەد خەتیب دیجلە، نیهایەت تاشدەمیر، پنار شک، ئەلیف کایا، یوکسەل بارا، پەلگوزار کایگسز، پەرۆ دوندار، سارا ئاکتاش، زاهیدە بەسی، موسا فارسۆگولار، عادل ئەرکەک، مەحمود ئوکان و بورهان کۆچ بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە" پشتڕاست کردەوە. هەروەها سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگی بۆ ئەم کەسانە پشتڕاست کردەوە: دەمیر چەلیک، محەمەد تاری، حەسەن فورات ئونەر، حەسەن ئیراز، جەلال یۆڵدا، فورات ئانلـ سەلیم ساداک، حسێن کالکان، سۆنگول ئەردۆل عەبدال، ئەدهەم شاهین، ئەمروڵا جین، فکرەت کایا، ئادن بودان، لەیلا گیوڤەن، گولجان شیشمەک، نوران ئاتل سۆیلەر، عەبدوڵا ئاکەنگین، شێخموش بایهان، ئەحمەد زیرەک، ئەنگین کۆتای، کەرەم دوروک، ئاسمان گولەر، ئۆزلەم یاساک، ڕۆژدا بالکاش ئاکیوز، ڕەمەزان ئۆدەمیش، ڕەمەزان دەبە، موحەڕەم ئەربەری، تونجاک ئۆک، ئەحمەد ئیلان و مستەفا دۆغرو."

دادگای باڵا هەروەها سزای زیندانیکردنی ئەم کەسانەی پشتڕاست کردەوە، ٦ ساڵ و ٩ مانگ بۆ هەریەک لە مستەفا ئوجاکلک، عەبدورەحیم تانرڤەردی، عوسمان ئۆجالک، نازم چاگلاک. ٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بۆ موراد تۆغروڵ، ٤ ساڵ و ٨ مانگ و ٧ ڕۆژ بۆ محەمەج گوزەل و محەمەج ئاکسونگور، یەک ساڵ و ٣ مانگ بۆ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین.

بڕیاری بێتاوانی بۆ ژمارەیەک کەس دا

دادگای باڵا بڕیاری بێتاوانی بۆ ئەم کەسانەش دەرکرد: ئە‌برو گونای، قوتبەدین كورد، حسێن بایراك، حاجی ئە‌رده‌میر، ئیحسان ئوگور، سه‌لاحەدین ئە‌لچی، بەحری چه‌كه‌ن، یەشار چه‌لیك، ئەسەد ئیناتچ، ڕەحمی عوسمان، سیراجەددین ڕماك، سه‌روه‌ت ئوزه‌ن، كازم كورد، غالب كانده‌میر، یەشار سار، ئەرسلان ئوزده‌میر، ڕۆزا ئە‌رده‌ده‌، زه‌ینه‌ب بۆگا، هاجەره ئوزده‌میر، به‌دریه‌ ئایدن، تاقیبه‌ تورگای، نیزامه‌دین ئونار، به‌یهان ساكین، فه‌یسه‌ل یلدرم، حەنیفە یۆنته‌ن، عەدنان بایرام، ئیحسان  سه‌ڤیته‌ك، سه‌یدخان شه‌ن، محەمەد ده‌ڤیره‌ن، محەمەد نه‌سیه چاگلار، سه‌یدان هاران، مەحموود پۆلان، حسامەدین چیچه‌ك، محەمەد نه‌سیب گولته‌كیك، ئایگول ئارات، ڕه‌سوول ئە‌ركاپلان، عەبدولسه‌رده‌ست تان، عەبدوڵا ئافلاتوون، عەبدورەحیم داگ، عەبدولخالق كاتار، عەبدولغەفوور شه‌ن، ئە‌كره‌م ئە‌لبات، گولیستان ده‌هشه‌ت، سه‌میه سه‌نجه‌ر، عەلی گه‌نچ، نه‌جلا كۆركماز، ئەحمەد جه‌نگیز، ئاتیڵا كۆجا، مه‌سعود ئایدن."

دادگای باڵا ئەو بڕیارەشی هەڵوەشاندەوە کە ٢١ ساڵ زیندانیکردن بوو بۆ هەریەک لە: ئەحمەد بیرسین، محەمەد تاش، چیمه‌ن شك، زوهره‌ بۆزاج، توران گه‌نچ، هه‌رده‌م كزلكایا، محەمەد ئاكن، محەمەد نیعمه‌ت سه‌ڤین، لوتفی داد، كه‌مال ئاكتاش. هەروەها ئەو بڕیارەشی هەڵوەشاندەوە کە بریتیبوو لە ١٨ ساڵ زیندانیکردنی هەریەک لە: نه‌جده‌ت ئاتالایا، مەزلووم ته‌كداغ، میكایل كاراكوش،ئولجای كانلباش، عەلی شیمشه‌ك، ئومێد ئایدن، ئەحمەد ماكا، شیناسی تور، عەبدوڵا ده‌میرباش، تونجای كۆركماز، ئە‌رجان سه‌زگین و تەیب ته‌مه‌ل-ی پەرلەمانتاری وان و بەشێک لە سزای ته‌مه‌ل تانركۆل-یش، كە ١٨ سالی بۆ بڕابوەوە، هەڵیوەشاندەوە.

دادگاکە هه‌روەها ئەو سزایانەشی هەڵوەشاندەوە کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە" بۆ ئەمانە بڕابوەوە،٧  ساڵ و ٩ مانگ بۆ وه‌یسی ئاكار و توركی گولته‌كین، ٦ ساڵ و ٣ مانگ بۆ ئەحمەد ئە‌رتاك، مه‌سعود چه‌تین وئونال ئیسماعیل ئونه‌ر. هه‌ڤاڵ ئە‌رده‌ملی، زه‌ینه‌ل مات، سەباحەددین دینچ، عەبدوڵا بۆزكۆیون، محەمەد سالح یلدز، عەلائەدین ئاكتاش، فه‌تحی سوڤاری، عەلی ئوروچ.

دادگای باڵا سزای زیندانیکردنی ٦ ساڵ و ٣ مانگی بۆ فەرهاد تورک پشتڕاست کردەوە.

دۆسیەی هەریەک لە نادر یلدرم، عەلیجان ئونلو، درایەت تاشدەمیر، بەسیم کۆنجا، سەلما ڕماک، ئەحمەد یلدرم، عوسمان بایدەمیر و چاگلار دەمیرەل، لە بەهۆی ئەوەی ئەو کاتە دۆسیەکەیان کراوەتەوە پەرلەمانتار بوون، دۆسیەکەیان هەڵواسرابوو، لە دادگای سزای قورسی ژمارە ٢ی ئامەد بەردەوامە.

بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ فەتۆ لادرا بوون

لەبارەی بەرپرسی تایبەتی سەرۆکی دادگای سزای قورسی ژمارە ٦ی ئامەد، مەندەریس یلماز و ئەو دادوەرانەی کە دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە، بە ئەندامبوونی فەتۆ دۆسییەیان بۆ کرابوەوە. لە بارەی یلماز و دادوەرەکان بەردەوامە، یلماز و دادوەرەکانی ئەو کاتە بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ فەتۆ لەسەر کار لادران.

ک-ش