سنە: ۳ چالاکی کرێکاری لە پای بەشداری لە ۱ مانگی مەی دەدرێنە دادگا

بڕیارە ئەو ۳ چالاکوانە کرێکاریە کە بە بارمتەی دارایی ئازادکراون، لە ڕۆژی ٤ ئابی داهاتوودا لە سنە دادگایی بکرێن.


لەو بارەوە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرای کرد، (یەدی سەمەدی، ئەمیر شەهابی و ئارمین شەریفە)، هەر سێ چالاکوانی بواری کرێکاری، کە لە سەر بەشداری لە چالاکیەکانی ۱ مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەستگیر کرابوون و پاشان بە دانانی بارمەتی دارایی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون، لە ڕێککەوتی ٤ مانگی ئابی داهاتوودا لە لقی سنەی دادگای ئینقلابی ئێران دادگایی دەکرێن.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندوە، داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی "پروپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" و "بەلاڕێدابردنی ڕایگشتی" ڕووبەڕووی دادگا دەکاتەوە.

 

هـ.هـ