سه‌دان كوردستانیی هه‌نده‌ران له‌پێناو ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن كرد
كوردستانیانی ئه‌ورووپا له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له چه‌ندین شوێن ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
كوردستانیانی ئه‌ورووپا له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له چه‌ندین شوێن ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
له شاره‌كانی كۆلن، به‌رلین و شتووتگارتی ئه‌ڵمانیا مانگرتن له خواردن بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌ستی پێكرد.
له شاری كۆلن ٨٥ كه‌س له به‌رده‌م كڵێسای دۆم ده‌ستیان به مانگرتن كرد. په‌رله‌مانتارانی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) نوورسه‌ل ئایدۆغان و توگبا هه‌زه‌ر هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) یوكسه‌ل كۆچ و هونه‌رمه‌ند خه‌لیل خه‌مگین به‌شدارن له مانگرتنه‌كه.
له شاری به‌رلینی پایته‌ختیش به به‌شداری په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په سیبه‌ل یگیتئالپ مانگرتن له خواردن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ستی پێكرد. به‌شداربوان داوایان كرد به‌زووترین كات گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت.
هاوكات له شاری شتووتگارت مانگرتن له خواردن بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ده‌ستی پێكرد. گوته‌بێژی مانگرتوان لوقمان هه‌دیل ڕایگه‌یاند، ئێمه پشتگیری له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن و داواكارییه‌كانی ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه ٣٠ كوردستانیی شاره‌كانی مارسیلیا، مۆنتپه‌له‌ر، ماریگنان و دراگوئینگنان-ی فه‌ڕه‌نسا كاتژمێر ٩:٣٠ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م پارێزگه‌ی مارسیلیا ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
له شاری لیماسۆل-ی قوبرس-یش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانگرتنی ٤ ڕۆژه ده‌ستی پێكرد. چالاكییه‌كه له ناوه‌ندی كولتووری كورد له تیۆفیلۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شاری ئه‌سینا-ی یۆنان مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد. به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كولتووری كوردستان له‌زگین سه‌رحه‌د سه‌رنجی خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ده‌ستنیشانی كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كان تا كۆتایی به گۆشه‌گیری دێت.
له شاری ڤیه‌ننا-ی پایته‌ختی نه‌مسا-ش بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد. چالاكییه‌كه به‌به‌شداریی ٣٠ كه‌س ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
s.m