له ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان سه‌ربازانی توركیا له گوندی كۆرگانا-ی شه‌مزینان له پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ گوندنشینانیان ئه‌شكه‌نجه دا. سه‌ربازانی توركیا به چه‌ك له گوندنشینانیان داوه و چه‌ندین جار سه‌ریان خستوونه‌ته نێو ئاوه‌وه و ده‌ریان هێناونه‌ته‌وه.
ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د، وان و جۆله‌مێرگ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه شاندێكیان نارده هه‌رێمه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد. شانده‌كه له‌گه‌ڵ ٤ كه‌س كه ئه‌شكه‌نجه‌دراون كۆبوونه‌ته‌وه. دواتریش ویستویانه چاویان به داواكاری گشتیی شه‌مزینان بكه‌وێت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرتی شانده‌كه
له ڕاپۆرتی شاندی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د، وان و جۆله‌مێرگدا هاتووه:
١. له مه‌یدانی گوندی كۆرگان كه هه‌رێمێكی قه‌ده‌غه‌كراو نییه، ئه‌شكه‌نجه‌ی گوندنشینان دراوه.
٢. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه‌یان كردووه، یه‌كێكیان به‌رپرس و ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌رباز بوون و له باره‌گه‌یه‌كی سه‌ربازیی ناوچه‌كه هاتوون.
٣. ئه‌شكه‌نجه‌ی ٤ كه‌س دراوه نه‌ك دوو كه‌س.
٤. ناسر تاش، ڕه‌مه‌زان ئاكتاش، ئیسماعیل ئه‌ره‌بی و موحسین چاڤشی به دار و قۆنداغی تفه‌نگ ئه‌شكه‌نجه دراون. سه‌ربازه‌كان چه‌ندین جار سه‌ری ناسر تاش-یان خستۆته نێو ئاو و ده‌ریانهێناوه‌ته‌وه.
٥. ناسر تاش به سه‌ختی بریندار بووه و خزمه‌كانی بردوویانه‌ته نه‌خۆشخانه. سه‌ربازه‌كان به خزمه‌كانی ئه‌و هاوڵاتییه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه: «ئێمه تیرۆریستێكمان كوشت، بڕۆن بیبینن».
٦. بێریوانه‌كانی گوند و خزمی برینداران كاتێك ویستوویانه بچنه شوێنی ڕووداوه‌كه، بێ‌ڕێزییان پێكراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
٧. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان كردووه، له لایه‌ن سته‌ملێكراوه‌كانه‌وه ناسراونه‌ته‌وه و ده‌ستنیشان كراون.
٨. سه‌ره‌ڕای داواكاریی پارێزه‌ران، به‌ڵام كاغه‌زه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان ڕاده‌ست نه‌كراوه.
٩. سه‌ربازه ئه‌شكه‌نجه‌كاره‌كان، هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشانكراون، به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كراون و له‌سه‌ر كاری خۆیانن.
ئه‌نجام و پێشنیاز
له به‌شی ئه‌نجام و پێشنیازی ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ستنیشان كراوه كه وته له شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه وه‌رنه‌گیراوه، نموونه‌ی دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه پێشكه‌شی پارێزه‌رانی سته‌ملێكراوه‌كان نه‌كراوه و سته‌ملێكراوان كه توركی نازانن به‌بێ وه‌رگێڕ و پارێزه‌ر وته‌یان لێ وه‌رگیراوه.
شانده‌كه داوا ده‌كات كه ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه بڕیاری گرتنی بكه‌ره‌كان بدرێت و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی ئیداری ده‌ستپێبكات. داواش ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لێپرسینه‌وه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌ن، ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌شكه‌نجه‌كاره‌كان بوه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ها پێداویستی ته‌داویكردن بۆ سته‌ملێكراوان دابین بكرێت و هه‌لومه‌رجی فیزیكی و ده‌روونییان باش بكرێت.
شانده‌كه داوای له حكوومه‌ت كردووه كه له‌پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه، ڕێوشوێنی جدی بگرێته‌به‌ر.
s.m