سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كان نه‌ورۆز به‌جۆشه‌وه پیرۆز كرا
پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕێگرییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌جۆشه‌وه به‌ڕێوه‌چوون.
پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆز سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕێگرییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌جۆشه‌وه به‌ڕێوه‌چوون.
هه‌رچه‌نده له ڕۆژانی به‌ر له نه‌ورۆزدا ١١٢ كه‌س له ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستگیر كران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ٢٧ پارێزگه‌ی باكووری كوردستان و توركیا نه‌ورۆز پیرۆز كرا.
له ئامه‌د و وان سه‌دان هه‌زار كه‌س، له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژانه مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز و جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆزدا داوای هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرا. هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنه‌كان به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ربڕی. گه‌ل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ٣١ی ئادار له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا وه‌ڵامێكی تووند ده‌داته هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په.
ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی نه‌ورۆزی ئامه‌د ٣٤٠ ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردبوو. هه‌روه‌ها چه‌ندین میوان و نوێنه‌ری ڕێكخراو و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، توركیا و جیهان ئاماده بوون.
بڕیاره له ٢٢ی ئادار له شاری جۆله‌مێرگ نه‌ورۆز پیرۆز بكرێت. هه‌روه‌ها ٢٣ی ئادار له خارپێت، عوسمانیه و ته‌كیرداغ، ٢٤ی ئاداریش له ئه‌نقه‌ره، داتچا، ئه‌سكیشه‌هر، كۆجائه‌لی، مه‌ڵه‌تی، ئایدن، سۆكه و ئیسته‌نبووڵ نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كرێت. دواهه‌مین ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕۆژی ٢٤ی ئادار كاتژمێر ١٢ له ئیسته‌نبووڵ ساز ده‌كرێت.
s.m