سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی پاریس سه‌ردانی مانگرتوانی كرد
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ١٠ی پاریس ئه‌لێكساندرا كۆرده‌بار سه‌ردانی مانگرتوانی كرد له بینای كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی كۆچبه‌ری توركیا (ACTÎT).
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ١٠ی پاریس ئه‌لێكساندرا كۆرده‌بار سه‌ردانی مانگرتوانی كرد له بینای كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی كۆچبه‌ری توركیا (ACTÎT).
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ١٠ی پاریس ئه‌لێكساندرا كۆرده‌بار سه‌ردانی ئه‌ندامی كۆنفیدراسیۆنی كۆچبه‌ره هه‌ژاره‌كانی ئه‌ورووپا (AvEG-Kon) ئۆزكان ئۆزده‌میر-ی كرد كه ٥٠ ڕۆژه له مانگرتندایه. ئۆزده‌میر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی كوردی دیموكراتیی فه‌ڕه‌نسا یه‌كبوون ئه‌كسه‌ن و نوێنه‌ری ڕێكخراوی گه‌نجانی ئه‌ورووپا بیله‌ن جه‌یلا و ٢ چالاكی دیكه‌ی مانگرتنه‌كه پێشوازییان له كۆرده‌بار كرد.
ناوبراو زانیاری وه‌رگرت ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی مانگرتن و ڕۆژووی مردن له كوردستان، توركیا و هه‌نده‌ران كه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌روه‌ها باس له هه‌نگاوه قانوونییه‌كان كرا بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری.
ئه‌لێكساندرا كۆرده‌بار ڕایگه‌یاند، له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی توركیا ده‌كه‌ن. گوتیشی، پێشه‌نگایه‌تی كردنی ئه‌م چالاكییه له لایه‌ن ژنێكه‌وه بۆ ئه‌و گرنگه. په‌یامی پشتیوانی كردن له له‌یلا گیوڤه‌نی دا.
سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه‌ی پاریس هێمای بۆ ئه‌وه كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی پاریس و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتییه‌كه‌ی له‌و ئه‌نجومانه باسی ئه‌م پرسه ده‌كات.
ده‌رباره‌ی هێرش و فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رانبه‌ر دایكان گوتی، «دایكان مافی خۆیان ده‌پارێزن. سوپاسی ئه‌و دایكانه ده‌كه‌م كه ڕاپه‌ڕیون و هه‌ڵوێستی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن.» كۆرده‌بار گوتیشی، له‌مه‌ودوا زیاتر چاودێری چالاكییه‌كانی مانگرتن ده‌كه‌ن.
s.m