سولەیمان سۆیلو پەرلەمانتارێکی کردە ئامانج و فاشیستەکانیش هێرشیان کردە سەری

دواى ئەوەى سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتى تورک سوکایەتیی بە بارش ئاتای پەرلمانتاری پارتى کرێکارانى تورکیا (تیپ - TÎP) کرد، ئەو پەرلەمانتارە لە دواى ئەو سوکایەتییەى سۆیلوە لەلایەن گروپێک لە فاشیستەکانەوە هێرشکرایە سەری.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک لە دواى ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیدا سوکایەتیی بە بارش ئاتای جێگری سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا و پەرلەمانتای هاتای ئەو حیزبە کرد، لەلایەن گروپێک لە فاشیستەکانەوە هێرش کرایە سەر ئەو پەرلەمانتارە.

هێرشبەرە فاشیستەکان گروپێکی ٥ کەسی بوون و لە کادیکۆی بە وتنەوەى دروشمی "خائینی وڵات" هێرشیان کردە سەر ئاتای و برینداریان کرد. ئاتای بۆ چارەسەری رەوانەى نەخۆشخانەى نمونەیی حەیدەر پاشا کرا.

لە راگەیاندراوی پارتی کرێکارانی تورکیادا هاتووە "بارش ئاتای جێگری سەرۆکی گشتیی حیزبەکەمان لە دواى ئەوەى لەلایەن سولەیمان سۆیلوە کرایە ئامانج، لەلایەن گروپێک کەسی نادیارەوە هێرشی کرایەسەر".

ژ.ت