سوپای توركیا ئاگری له دارستانی سه‌هیێ به‌ردا
له‌و ناوچه‌یه‌ی كه پارێزگاری به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاندبوو، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا ئاگر له دارستانی سه‌هیێ كه‌وته‌وه و سات به سات زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
له‌و ناوچه‌یه‌ی كه پارێزگاری به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاندبوو، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا ئاگر له دارستانی سه‌هیێ كه‌وته‌وه و سات به سات زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
له‌و ناوچه‌یه‌ی كه پارێزگاری به‌دلیس «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ»ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا ئاگر له دارستانی سه‌هیێ كه‌وته‌وه. دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگر له ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وانی دارستانه‌كه بڵاوبوویه‌وه و له زۆر ناوچه‌ی دیكه‌وه ئاگره‌كه ده‌بینرێت. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕێگری ده‌كه‌ن هاوڵاتییان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه و سات به سات ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
پارێزگاری به‌دلیس ڕۆژی ٢٢ی ئه‌یلوول\٣١ی خه‌رمانان هاتووچۆی له گونده‌كانی ئۆله‌كی سه‌روو، ئۆله‌كی خواروو، بالجلاری خواروو، بالجلاری سه‌روو، ئلجاك، ئۆگولجاك، باشماكلی، ئوچئه‌ڤله‌ر و لادێكانی كالووپات، كاراكووش و دووتكۆ قه‌ده‌غه كرد.
s.m