سوپای توركیا ئاگری له‌ دارستانی پاسوور به‌ردا

سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌ ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د ئاگری له‌ دارستان به‌ردا. ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی به‌هۆی گوله‌بارانی سوپای توركیا ده‌ستی پێكردبوو، ده‌یان هه‌زار هێكتار دارستانی سووتاندووه‌ و سه‌ربازانیش ڕێگه‌ ناده‌ن ئاگره‌كه‌ بكوژێنرێته‌وه‌.

سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌ ده‌یه‌وێت سرووشتی كوردستان له‌ناوببات، له‌ ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ئاگری له‌ دارستان به‌رداوه‌ و ناهێڵێت هاوڵاتیانیش بیكوژێننه‌وه‌.

سه‌ربازانی پاراستنی به‌نداوی فارقین له‌ ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د گوله‌بارانی دارستانی ناوچه‌كه‌یان كرد و ئاگریان له‌و دارستانه‌ به‌ردا. ئاگره‌كه‌ ماوه‌ی ٢ ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا ده‌یان هه‌زار هێكتار دارستان سووتاوه‌.

دانیشتوانی گونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ سووتانی گونده‌كانیان بگرن، به‌ تراكتۆر ده‌وروبه‌ری گونده‌كان ده‌كێڵن.

s.m