سوپای توركیا له ناوچه‌ی چنار ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد
ڕاگه‌یه‌نرا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی بارێی ناوچه‌ی چنار-ی پارێزگه‌ی ئامه‌د كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ٤ كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
ڕاگه‌یه‌نرا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركی داگیركه‌ر له گه‌ڕه‌كی بارێی ناوچه‌ی چنار-ی پارێزگه‌ی ئامه‌د كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ٤ كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی بارێی سه‌ربه ناوچه‌ی چنار-ی ئامه‌د سوپای تورك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ڕاگه‌یه‌نرا كاتژمێر ١١ی شه‌و به‌دووری ٢ كم ده‌نگی ته‌قه بیستراوه و كه‌سێك كوژراوه. هه‌روه‌ها له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د ڕوهی باكر (٢٧) و شه‌مسه‌دین سونیار (٤٥) له‌و گه‌ڕه‌كه و خه‌لیل ده‌گه‌ر (٤٠) و ئه‌كره‌م ده‌گه‌ر (٢٨) له گه‌ڕه‌كی دهمیرچۆلهك ده‌ستگیر كراون.
محه‌مه‌د كارابهلا باكر برای محه‌مه‌د ڕوهی باكر ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند، براكه‌ی ده‌ستگیر كراوه و له‌گه‌ڵ ٣ كه‌سی دیكه له سه‌ربازگه‌ی جه‌نده‌رمه له چنار به‌ند كراون. گوتیشی، به‌هۆی به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه، داواكاری گشتی هیچ زانیارییه‌كی پێنه‌داون ده‌رباره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان براكه‌ی بریندار بووه. به‌ڵام جه‌نده‌رمه ڕێگه‌ی نه‌داوه چاویان پێی بكه‌وێت و هیچ زانیارییه‌كیشیان پێ نه‌داون.
s.m