سویسرا: دەوڵەتی تورک یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات

ئیگنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسرا بە توندی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.

ئیدارەی سویسراش هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد. ئیگنازیۆ کاسیس بۆ میدایاکانی سویسرا قسەیکرد و بە توندی دەوڵەتی تورکی ڕەخنە کرد.

کاسیس وتی، "هیچ هەڕەشەیەک لە سەر تورکیا نەبوو، کە هێرشی کرد. ئەم دۆخە بە واتای پێشێلکردنی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. تورکیا بە شێوەیەک کە وێنەی نییە، یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات."

وەزیری دەرەوەی سوێسرا نیگەرانی خۆی بەرامبەر فراوانبوونی ئاڵۆزیەکان لە هەرێمەکەدا نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا، "ئەوان باسی شەڕێک دەکەن. بۆ ئەوەی شەڕەکە فراوانتر نەبێت، پێویستە چارەسەریەک بدۆزرێتەوە."

ف.ق