سۆلخان بەرخودێری مانگرتوو باسی خەون و تامەزۆریى خۆی بۆ گمگم کرد

کەرەم سۆلخان ماوەى ١٢٩ رۆژە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە چالاکیى مانگرتندایە. سۆلخان لە رێگەى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ەوە باسی خەون و تامەزرۆیى خۆی بۆ ناوچەى گمگمی موش کرد.

بەرخودێرانى چالاکیى مانگرتنی بێسنوور لە شاری ستراسبۆرگ باری تەندروستییان خراپە و سەرباری ئەوەش لە ناو جێدا بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.

کەرەم سۆلخان یەکێک لەو بەرخودێرانەیە، کە ماوەى ١٢٩ رۆژە بۆ کۆتایهینان بەگۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسادا لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە.  

سۆلخان خەڵکی ناوچەى گمگمە لە پارێزگاى موش لە باکووری کوردستان. کەرەم سۆلخان لە رێگەى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) باسی لە خەون و تامەزرۆیى خۆی بۆ گمگمی موش کرد.

ر.م