سیاسەتمەدارانی به‌ریتانیا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رانبه‌ر گۆشەگیریی سەر ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ده‌ربڕی. په‌رله‌مانتاران لۆید رووسەل مۆیل، کاتە ئۆسامۆر، بامبۆس كارالامبۆس، دێلیس جوول و سەندیکاوانان کریستینا بلۆوەر، سیمۆن دوبینس و تۆنی بورکە ڕایانگەیاند، گۆشەگیری قبووڵ ناکرێت.
بامبۆس كارالامبۆس په‌رله‌مانتاری پارتیی كرێكاران گوتی، «زه‌ختی زۆر تووند لەسەر گه‌لی کورد هەیە. بۆ سەرنجڕاكێشانه سەر گۆشەگیریی سەر عه‌بدوڵا ئۆجالان، لەیلا گیوڤەن دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووه. ئه‌ركی ئێمە وەک په‌رلەمانتاران ئەوەیە کە لە دژی ئەو زوڵمانە بووه‌ستینوه كه لەسەر مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ن و دەبێ ئێمە کۆمەڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بخەینە جموجۆڵ.»
کاتە ئۆسامۆر په‌رلەمانتاری ئەدمۆنتۆن گوتی، «لە هه‌ر شوێنێك بێت، دەبێ ڕێز له مافی مرۆڤ بگیرێت. دەبێ به‌باشی لە گۆشەگیری تێبگەین. چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە بواری گیانیدا چالاکییەکیی زۆر گەورەیە. من ڕێزێكی گه‌وره له‌و چالاکییه ده‌گرم.»
لۆید رووسەل مۆیل په‌رلەمانتاری پارتیی كرێكاران له بریگتۆن گوتی، «بۆ سەرنج خستنە سەر گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبەری گه‌لی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەزاران کەس لە چالاکییی مانگرتن لە خواردندان. گۆشەگیری كارێكه لە دەرەوەی مرۆڤایەتی. لە تورکیا زوڵمی زۆر به‌رانبه‌ر بە مافی مرۆڤ هەیە. دەبێ ئێمە ئەو زه‌ختانه‌ی دەوڵەتی تورک بوه‌ستێنین.»
دێلیس جوول په‌رلەمانتاری پارتیی پلاید كیومروو له په‌رله‌مانی هه‌رێمی وێڵز یەکەمین په‌رله‌مانتاره کە بەرخۆدانی گه‌لی کورد دەناسێت و لە به‌رانبه‌ر ئەو نادادپه‌روه‌رییه دەنگی بەرز ده‌كاته‌وه ناوبراو گوتی، ئیمام شیش ٥ مانگە لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندایه. دەبێ لە هۆکارەکانی بەرخۆدانی ئەو تێبگەین.
کریستینا بلۆوەر هاوسەرۆکی كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان گوتی، «ئازادیی ئۆجالان و گەلی کورد گرێدراوی یەکن. بۆ بونیادنانی سیسته‌می كۆنفیدڕاڵیی دیموكراتی کە ئۆجالان خستوویه‌تییه‌ڕوو، دەبێ ئێمە زیاتر هەوڵ بدەین.»
تۆنی بوركه جێگری سه‌رۆكی گشتیی سەندیکای «UTU» گوتی، «گۆشەگیریی سەر ئۆجالان له ڕۆژەڤی ئێمەدایه. دەبێ كۆتایی به‌و بارودۆخه بهێنرێت. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە به هەموو کەسی ڕابگەیه‌نین کە گۆشەگیری هەیە. بەهۆی بارزگانیی ئەورووپا لە گەڵ تورکیا، ئەورووپا بێدەنگە. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە ئەو بابەتە هەموو کات بکەینە ڕۆژەڤ.»
ستیڤن سمالی ئەندامی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی سەندیکای ئوونیسۆن گوتی، «من لە كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان کار دەکەم. زۆر سەندیکا لەو بوارەدا پشتیوانی له ئێمە دەکەن. داواکاریی سەرەکی ئێمە ئەوه‌یە گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان هه‌ڵگیرێت.»
مات نه‌یزن بەڕێوه‌بەری كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان گوتی، «کۆنگرەی سەندیکاكان کە نوێنه‌رایه‌تی ٦ ملیۆن کرێكار و سەندیکاوان دەکات، لە کۆنفرانسی ساڵانی خۆیاندا پێشیازنامەی كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالانی قبووڵ کرد. تێکۆشانی گەلی کورد تێکۆشانی ئێمەشە. کاتی شکاندنی گۆشەگیرییە.»
s.m