"سیستمى پاکتاوکار لە تێکۆشانی ٣٥ ساڵەى گەریلادا تێکدەڕوخێت"

مستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە رایگەیاند، بزووتنەوەى ئازادیى کورد لەسەر بنەماى قەڵەمبازی ١٥ى ئاب بە پێشەنگایەتیى پەکەکە بەڕێوەدەچێت. ئەو تێکۆشانە لە ڕووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە دەوڵەتى تورکی تێکشکاندووە.

مستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە وتارێکى لە رۆژنامەى یەنى ئۆزگیور پۆلیتیکا بڵاوکردەوە و تیایدا نرخاندنی بۆ قەڵەمبازی ١٥ى ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ى گەلاوێژ کرد.

 قەرەسوو بە بۆنەى ٣٤هەمین ساڵیادى قەڵەمبازی گەریلایى ١٥ى ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ى گەلاوێژ، لە کەسایەتیى فەرماندەى گەورە مەعسوم کۆرکماز (عەگید) دا بە رێزەوە یادى هەموو شەهیدانى تێکۆشانی ئازادیى بەرز راگرت.

قەرەسوو رایگەیاند، قەڵەمبازی ١٥ى ئاب چارەنووسى گەلی کوردستان و هەموو گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گۆڕی و رێگایەکى نوێى خستە سەر رێڕەڕەوی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیى کوردستان.

مستەفا قەرەسوو راشیگەیاند، ١٥ى ئاب مۆری خۆى لە مێژووی سیاسیی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست داوە و بووەتە هۆی روودانى گۆڕانکاریى گرنگ.

مستەفا قەرەسوو ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاماژەى بە بەرخۆدانى گەورەی گەریلا کرد، کە لە ٣٥هەمین ساڵیادى قەڵەمبازی ١٥ى ئابدا بەردەوامیى هەیە. ئەوەشی وت "داگیرکەری پاکتاوکار بە هەموو تواناکانى خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر گەریلا. بەهێزبوونى گەریلا و زۆربوونى کاریگەریى سیاسیى گەریلا، داگیرکەری پاکتاوکاری ترساندووە. لەبەر ئەوەش شەڕ لە دژى گەریلا بە شەڕی سەربەخۆبوون (شەڕی دووەمی سەربەخۆبوونی تورکیا) و مانەوەى خۆیان دەزانن. بەڵام تاوەکو ئێستا لە هیچ هێرشێکیاندا سەرنەکەوتون و ئەو هێرشانەش لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە تورکیاى خستوەتە ناو دۆخى مایەپووچبوون. شەڕی پاکتاکاری و سڕینەوەى دەوڵەتى تورکیا لە دژى گەلی کورد، ئەو دەوڵەتەى لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە تەنگەتاو کردووە. گەریلا لە ٣٥هەمین ساڵی تێکۆشانى خۆیدا ئەو سیستمە پاکتاوکار و هاوپەیمانییە فاشیستییەى ئاکەپە – مەهەپە تێکدەشکێنێت".

قەرەسوو لە دریژەى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، بزووتنەوەى ئازادیى کورد لەسەر بنەمای ١٥ى ئاب و بە پێشەنگایەتیى پەکەکە بەڕێوەدەچێت و ئەو تێکۆشانەش لە رووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە دەوڵەتى تورکیاى تێکشکاندووە.

قەرەسوو باسى ئەوەشیکرد، داگیرکەری پاکتاوکار لە هەموو روویەکەوە ریسوا بووە، لە بەرامبەر هێڵى ئازادی و دیموکراسی و لە روی ئایدۆلۆژییەوە داتەپیوە.

قەرەسوو ئەوەشى خستەڕوو "سیستمى سیاسیى پاکتاوکارى داگیرکەر کەوتووەتە دۆخێکەوە کە ئیتر ناتوانێت بەردەوام بێت و خۆى بەڕێوەببات. بە دیموکراسیکردنى تورکیا و چارەسەرکردنى کێشەى کورد بۆ تورکیا بووەتە تاکە رێگاى سیاسی. تورکیا کۆمەڵگەى کوردستانى لە دەستداوە. سیستمێکە کە لە رووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە داڕماوە و ئەستەمە کە تەنها بە هێزى سەربازی و بەو تواناییەوە کە هەیەتى، بتوانێت خۆى لەسەر پێ رابگرێت. داگیرکەری کە لە رووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە داڕماوە لە رووی سەربازیشەوە دەدۆڕێت. دەرەنجامەکەشی بە دیموکراسیکردنى تورکیا و ئازادیى کوردستانە. تێکۆشانى گەریلا لە ٣٥هەمین ساڵیدا رێگا بەڕووی دەرەنجامێکى مێژوویى لەو جۆرەدا دەکاتەوە".

ر.م