سیستمی نوێى رژێمى ئاکەپە؛ زیندان

سەرباری ئەوەى باری نائاسایى لە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٨دا هەڵگیراوە، بەڵام باری نائاسایى لە زیندانەکانى تورکیادا بەردەوامیییان هەیە. دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان خراپتربووە و پێشێلکاری و رەفتاری میزاجی بەردەوامیى هەیە.

لە زیندانەکانى تورکیادا و بە تایبەتى لە ماوەی ٢ ساڵی باری نائاسایدا پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانى مرۆڤ لە بەرزترین ئاستدا لە دژی زیندانییەکان ئەنجامدراون. هەموو کاتێک زیندان لە سەردەمی زۆردار و ملهوڕەکاندا بووەتە شوێنێک، کە سیاسەتى سەرکوتکردنی تیادا بەڕێوەبراوە. سەردەمى دەسەڵاتى ئاکەپەش یەکێک لەو سەردەمانەیە.

ژمارەى کەسە زیندانیکراوەکان و بیناکانى زیندان لە تورکیادا رۆژ لە دواى رۆژ زیاد دەکەن. ئاکەپە لە یەکەم ساڵەکانى دەسەڵاتەکەیەوە بە ناوی ئۆپەراسیۆن لە دژی کەجەکە، باڵیۆز، فەتۆ و کودەتا شەپۆلێکى گەورەی لە دەستگیرکردن و زیندانیکردن ئەنجامدا.

ژمارەى ئەو کەسانەى دۆسیەکانیان یەکلایى بووەتەوە و لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە ئەو راستییە دەخەنە پێشچاو. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تاوەکو ٢٠١٥ ژمارەى زیندانییەکان لە ٥٥ هەزارەوە گەیشتە ١٧٦ هەزار. لە کاتى هەوڵدان بۆ کودەتاکەى ١٥ی تەمووز ژمارەیى زیندانییەکان گەیشتە ٢٤٦ هەزار کەس.

تورکیا بەو ژمارەیە زیندانییەوە لە ناو وڵاتانى ئەنجوومەنى ئەوروپادا بووەتە وڵاتێک کە بە خێرایى ژمارەى زیندانییەکانى زۆر زیاد دەکەن. لە ئاستى جیهانیشدا بووەتە ٨هەمین وڵات کە زۆرترین زیندانیى تیادایە.

بەپێى ئاماری کۆمەڵەى مافەکانى مرۆڤ (ئیهادە) کە لە وەزارەتى دادەوە وەریگرتووە دۆخی زیندانییەکانی تورکیا بەمشێوەیەیە:

تاوەکو ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ بە گشتی ژمارەى زیندانییەکان و حوکمدراوەکان ٢٤٦ هەزار و ٤١٦ کەسن. ٦٦ هەزار و ٩٠٢ کەس لەوانە حوکمدراون. ٢٨ هەزار و ٤٨٨ کەس لە زیندانەکاندان و تاوەکو دەرکردنى بڕیارێک لەبارەیانەوە لە زینداندا دەمێننەوە. ١٥١ هەزار و ٢٦ کەسیش بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە و لە زینداندان.

بەو پێیە ژمارەى ئەو کەسانەى لە تورکیا زیندانى کراون بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٢ ، چوار هێندە زیادیکردووە. ژمارەى ئەو منداڵانەى سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە لە ماوەی ١٦ ساڵ دا بە رێژەى ٥١% زیادیکردووە و بوون بە ٣ هەزار و ٨٥ منداڵی زیندانیکراو. ژمارەى ژنانى زیندانیکراو تاوەکو ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ گەیشتبووە ١٠ هەزار و ١٩ ژنى زیندانیکراو و ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٢ یانى ٣٧٥% رێژەی ژنە زیندانیکراوەکان زیادیکردووە. ژمارەی زیندانییەکان رۆژ لە دواى رۆژ زیاد دەکات و ئەوەش لە ناو زیندانەکاندا رێگای بە رووی چەندین کێشەى گەورەدا کردووەتەوە.

کۆمەڵەى مافی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە زیندانەکاندا ٤٠٠ زیندانیى نەخۆش راگیراون. پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ بە تایبەتى لە کاتى باری ئاناسایدا گەیشتە بەرزترین ئاستی پێشێلکاری و ئەوەش کاریگەریى خراپی کردە سەر مافی زیندانییە نەخۆشەکان.

ناوی چەند زیندانییەکى نەخۆش کە بەهۆی قورسیى نەخۆشییەکانیانەوە لە زیندانەکاندا گیانیان لە دەستداوە:

ئیبراهیم یڵماز: رۆژی ١١ی ١٠ی ٢٠١٨ لە زیندانى جۆری ئیى ئەرزرۆم خۆی کوشت.

کۆچەر ئۆزدال: رۆژی ٢٧ی ٨ی ٢٠١٨ لە زیندانى جۆری تیى بافرا بەهۆی نەخۆشیى شێرپەنجەوە گیانى لە دەستدا.

نەسرین گەنج عوسمان: ١١ی٧ی ٢٠١٨ لە زیندانى ئۆردو بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە گیانى لە دەستدا.

زەکی گیوڤەن: ١ی ٧ی ٢٠١٨ لە زیندانى جۆری ئێفی ژمارە یەکی سینجان بەهۆی جەڵتەى دڵەوە گیانى لە دەستدا.

ئیبراهیم خەلیل ئۆزاڤوز: ٢ی ٦ی ٢٠١٨ خۆکوشتن.

حەلیمە گیولسو: ٢٧ی ٤ی ٢٠١٨ لە زیندانى تارسوس بەهۆی نەخۆشی هەوکردنەوە (لوپوس) گیانى لە دەستدا.

جەمال گیورەر: ٢٥ی ٤ی ٢٠١٨ لە زیندانى ئەمنیى باڵاى خارپێت بەهۆی شێرپەنجەوە گیانى لە دەستدا.

ئیسماعیل ئارسلان: ٦ی ٤ی ٢٠١٨ ، زیندانى جۆری تیى باندرما

حوسەین ساری: ٢٠١٨ ، زیندانى جۆری ئیى ئاک حەسار

سەفەر چاغڵار: ٢٠ی ٣ی ٢٠١٨ ، زیندانى جۆری ئێفی وان ، خۆسوتاندن

ئەجمەد ئینجر: ١٦ی ٣ی ٢٠١٨ زیندانى ئامەد ، خۆکوشتن

جەلال شەکەر: ٣ی ٣ی ٢٠١٨ ، زیندانى ئامەد ، جەڵتەى دڵ

عەبدوڵا گیولە: ٢٢ی ١ی ٢٠١٨ ، زیندانى جۆری تیى گیرەسون

موراد سات: ٢٨ی ١٢ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری تیى باندرما ، جەڵتەى دڵ

عەبدولڕەحمان شەن: ١ی ١٢ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری ئێڵی ئالانیا ، نەخۆشیى شەکرە

ئەحمەد کالایج: ٢٤ی ١١ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری تیى دنار ، خۆکوشتنی گوماناوی

یڵماز دوروک: ١٨ی  ١١ی ٢٠١٧ ، زیندانى مەرسین ، نەخۆشیى دان

جەنگیز ئونڤەر: ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٧ ، زیندانی ئەلمالی – خوێنبەربوونی گەدە

محەمەد ئۆغور: ٢٠ی ٩ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری ئێمی سلفکە – شێرپەنجە

عەلی یاموچ: ١٩ی ٩ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری ئێڵی ئالانیا – خۆکوشتن

ئەمرە ئیرەگۆر: ١٧ی ٨ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری تیى دەنیزلی – گیان لە دەستدانى گوماناوی

ئەحمەد تاتار: ١ی ٨ی ٢٠١٧ ، ١ی ٨ی ٢٠١٧ ، زیندانى ژمارە ٢ی جۆریى تیى عوسمانییە – جەڵتەى دڵ

سینان جۆشار: ٢٠ی ٦ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری ئیى قۆنیا – جەڵتەی دڵ

ئەحمەد ئەبوستەف ، نەخۆشیى شەکرە

محەمەد یڵدز باقان: ٢٧ی ٣ی ٢٠١٧ – زیندانى جۆری ئێمی ئەسکەندەرون – نەخۆشیى دڵ و شەکرە

عەلی ئۆزەر: ٢٤ی ٣ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری ئێڵ – جەڵتەى دڵ

کەنعان ئۆنەر: ٢٠ی ٢ی ٢٠١٧ ، زیندانى جۆری ئێفی تەکیرداغ – جەڵتەى دڵ

ئولاش یورداکیول: ١ی ١ی ٢٠١٧ – زیندانی کەپسوتی بالکیسەر – بەهۆی پیاداکێشانى توندەوە

حەسەن ئەکنجی: ٢٥ی ١٢ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری ئێفی ئەدیرنە – خۆکوشتن

بەیتوڵا ئاکل: ١١ی ١٢ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری تیى شرنەخ – خۆکوشتن

 ئونال تاکماکلی: ٢٩ی ١١ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری تیى مەنەمەن – جەڵتەى دڵ

بەهجەت ئەمدی: ١٩ی ١١ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری تیى کارابوک – خۆکوشتن

بوراک ئاچکلان: ٩ی ١١ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری ئێفی کرک کەلە – خۆکوشتن

عیرفان قزل ئاسلان: ٥ی ١١ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری تیى تۆکات – خۆکوشتن

حەسەن خەیری ئالپ: ١٩ی ٧ی ٢٠١٦ – زیندانى سینجان – جەڵتەى دڵ

رەزا یڵدرم: ٤ی ٦ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری ئێفی بۆلو – خوێنبەربوونی مێشک

ئالپ بوگدایجی: ٢ی ٦ی ٢٠١٦ – زیندانى مەترس – جەڵتەى دڵ

ئالپ ئاسلان گۆکهان دەمیر : ٣ی ٥ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری ئیی بورسا – خۆکوشتن

ئەرکان ئایدۆغان: ٣٠ی ٥ی ٢٠١٨ – زیندانى علی ئاغا – جەڵتەى دڵ

فەرهاد ساری خان: ٤ی ٥ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری تیى ئۆلتو – نەگەیشتنى خوێن بە مێشک

رەمەزان بەیاز پرنچ: ٢٠ی ٢ی ٢٠١٦ – بەهۆر رێگریکردن لە چارەسەرکردنی

حەیدەر دورماز: ٧ی ٢ی ٢٠١٦ – زیندانى جۆری ئێفی کورکچولەر – خۆکوشتن

ئەجمەد یوجەل: ١ی ٢٠١٦ – زیندانى هاجلاری کرک کەلە – جەڵتەى دڵ

حەسەن ئۆزدەمیر: ٢٥ی ١٢ی ٢٠١٥ – زیندانى ئەرزرۆم – جەڵتەى دڵ

جەمال ئۆزکان – ١٦ی ١٢ی ٢٠١٥ – زیندانى جۆری ئێڵی کاڵکاندەرەی ریزە – خوێنبەربوونی مێشک

حەسەن ئەرتوغرول: ٢٣ی ١٠ی ٢٠١٥ – زیندانى جۆری ئیى مانیسا – هەوکردنى سییەکان

حوسەین دینچ: ١٥ی ١٠ی ٢٠١٥ – جەڵتەى دڵ

سەفەری جەسم: ١٥ی ٨ی ٢٠١٥ – نەخۆشیى جگەر

محەمەد ئاڵتون: ٨ی ٧ی ٢٠١٥ – جەڵتەى دڵ

رەزا کازیجی: ١٦ی ٦ی ٢٠١٥ - زیندانى جۆری تیى کاندریا – بەهۆی هەوکردنەوە

دورسون چادر: ١٨ی ٥ی ٢٠١٥ – زیندانى قەیسەری – جەڵتەى دڵ

حەسەن ڤورال: ١٦ی ٥ی ٢٠١٥ – زیندانى جۆری ئیى ئەرزرۆم

کولینگ سەڤیلگەن: ١٤ی ٣ی ٢٠١٥ – زیندانى جۆری تیی باندرما – جەڵتەى دڵ

سادق تەزەل: ٦ی ٣ی ٢٠١٥ – زیندانى جۆری ئێمی ئونییە – نەخۆشیى گورچک

عەبدولسەمەد چەلیک: ١٠ی ٢ی٢٠١٥ – زیندانى جۆری ئێفی سینجان – شێرپەنجەی خوێن

محەمەد جان پۆڵات: ١٢ی ١ی ٢٠١٥ – زیندانى جۆری ئێفی ١ی کاندریا – شێرپەنجە

عەبدولمەجید ئاسلان: ٨ی ١ی ٢٠١٥ – زیندانى مەترسی سێرت – شێرپەنجە

ئارام ئاکیوز: ٢٠١٤ – زیندانى هاجیلار کرک کەلە – جەڵتەى دڵ

لوتفو تاش: ٣١ی ١٢ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری دیى ئامەد – جەڵتەى دڵ

هاشم ئاردوچلو: ٣١ی ١٢ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری ئیى سێرت – جەڵتەى دڵ

عوسمان هاربوت ئۆغڵو: ١١ی ١٠ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری ئێڵی بالکیسەر – شێرپەنجە

رەمەزان ئۆزالپ: ٩ی ١٠ی ٢٠١٤ – زیندانى ئێلح – گرێى مێشک

جەلال کلیچارسلان: ١ی ١٠ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری ئێمی ئاگری – خوێنبەربوونی مێشک

حەسەن توران: ٨ی ٨ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری ئێمی ئونییە – شێرپەنجە

یاشار دەرە: ٢ی ٩ی ٢٠١٤  - زیندانى شاکرانی ئیزمیر – جەڵتەى دڵ

شێخموس یەتەک: ١٣ی ٧ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری دیى ئامەد – شێرپەنجە

موراد ئۆزەن ئالپ – ١ی ٥ی ٢٠١٤ – زیندانى ماماک – خوێنبەربوونی مێشک

سەیدخان تاشکران : ١ی ٢٠١٤ – زیندانى جۆری ئیى بەدلیس – جەڵتەى دڵ

حەسەن کایا: ١٠ی ١٠ی ٢٠١٣ – زیندانى جۆری ئێمی چەولیگ – جەڵتەى دڵ

گورگین کورت: ٢١ی ٥ی ٢٠١٣ – زیندانى ئەخلات – خوێنەبەربوونی مێشک

عیرفان ئەسکباغ: ٦ی ٥ی ٢٠١٣ – زیندانى سینجان – شێرپەنجە

زوبەیر بابات: ١٩ی ٤ی ٢٠١٣ – زیندانى ژمارە ٢ی جۆری ئێفی کرک کەلە – جەڵتەى دڵ

حاجی ناسر : ٢٥ی ٣ی ٢٠١٣ – زیندانى جۆری ئیى گیوموش خانە – شێرپەنجە

لڤازە چ: ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٢ – زیندانى بورسا – جەڵتەى دڵ

شەهابەدین یوجەل: ٩ی ٢ی ٢٠١٣ -

سەرچاوە: hapistesaglik.com

ر.م