سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داگیركاری هۆشداری دایه توركیا
سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ قورسكردنی هێرشه‌كانی داگیركردنی ڕۆژاڤا هۆشداری دا و گوتی: له بارودۆخێكی وه‌هادا توركیا ده‌كه‌وێته نێو لیتاوێك.
سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ قورسكردنی هێرشه‌كانی داگیركردنی ڕۆژاڤا هۆشداری دا و گوتی: له بارودۆخێكی وه‌هادا توركیا ده‌كه‌وێته نێو لیتاوێك.
لیندسه‌ی گراهام سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامای كۆمسیۆنی خزمه‌تگوزاری چه‌كدار، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوێنێ له به‌غدا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا. گراهام ده‌رباره‌ی نیه‌تی توركیا بۆ زیادكردنی هێرشه‌كانی داگیركاری هۆشداری دا.
ناوبراو له دژی ئه‌وه وه‌ستایه‌وه كه داگیركاریی توركیا له عه‌فرین، باب و ده‌وروبه‌ری ته‌شه‌نه بكات و گوتی: له بارودۆخێكی وه‌هادا توركیا ده‌كه‌وێته نێو لیتاوێك.
ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته توركیا پشتگیریی هه‌بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بكات له سووریا، چونكه هه‌بوونی ئه‌و سه‌ربازانه شتێكی باشه.
لیندسه‌ی گراهام ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و قسه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی هه‌بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاگه‌یاندووه. ده‌رباره‌ی یه‌په‌گه‌ش كه پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه له منبج كشاونه‌ته‌وه، ئه‌و سیناتۆره گوتی: مانه‌وه‌ی ئه‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گونجاوه.
s.m