سیناتۆرێکی فەڕەنسی: پشتیوانی لە بەرخۆدانە بوێرانەکەتان دەکەین

گیوم گۆنتارد سیناتۆری شاری ئیزێر-ی فەڕەنسا نامەیەکی بۆ یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە - KCD) نارد و ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرخۆدانی گەلی کوردن لەدژی گۆشەگیری.

گۆنتارد ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسی (PCF) و یاریدەدەری سەرۆکی لێژنەی پێشخستن و گەشەدانە بە کەرتی بیناسازی لە پەرلەمانەدا و هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی کۆمۆنیست، کۆماریخواز، ژینگەپارێز (ئیکۆلۆژیست) و هاووڵاتییان  (CRCE)ە، کە لە چەندین حیزبی چەپ پێکهاتووە.

پشتیوانى لە بەرخودان دەکات

گۆنتارد لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری "هەڵوێستێکی بوێرانەیە". سیناتۆر گیوم گۆنتارد لە نامەکەیدا ئاماژەى بەو نامەیە کردووە، کە لە ١٩ی شوباتی ڕابردوودا چلاکوانانی مانگرتوو بۆیان ناردبوو.

 ئەوەشی راگەیاندووە، لە ڕووی سیاسییەوە خاوەنداری لە فەرهاد ئەنجو دەکات، کە یەکێکە لە پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکان.

 گۆنتارد باسی لەوەشکردووە، چاوی لەسەر پرسی کوردە و لەگەڵ ئەو تێکۆشانە پێشکەوتوخوازانەیەى هەدەپە دایە، کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت.

 گۆنتارد لە نامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانى لە بەرخۆدانی مانگرتن دەکات، کە لە ڕۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە لە ستراسبۆرگ بەردەوامە.

ئەو سیناتۆرە فەڕەنسییە لە نامەکەیدا ئەوەشی وتوە: "دەمەوێت پاڵپشتیی خۆم پێشکەشی ئەو دەستپێشخەرییە قورس و دژوارەی ئێوە بکەم، کە ئێوە لە پێناو دۆزی گەلی کورد دا شۆڕشگێڕانە و ئازایانە و نەترسانە دەجوڵێنەوە)."

 گۆنتارد وتیشی، ناهەقی و ناڕەواییەکى زۆر بەرانبەر گەلی کورد دەکرێن و دەبێت کۆتایى بەو هەموو ناهەقی و ناڕەواییە بهێنرێت.

بانگەوازی "دەست بە جموجوڵ و چالاکی بکەن" بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بڵاوکردەوە

گیوم گۆنتارد ڕووبە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وتی: "دەبێت کۆتایی بە پێشێلکاریی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کورد بهێنرێت. کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ داکۆکیکردن لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بگرێتەبەر."

بانگی لە حکومەتی فەرەنسا و حکومەتە ئەوروپییەکان کرد

گۆنتارد سەرنجی خستەسەر ئەو ڕۆڵە، کە حکومەتی فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەرامبەر بە دەوڵەتى تورک دەیگێڕن. رایگەیاند، پێویستە هێرشەکانى دژ بە گەلی کورد لە تورکیا و پارچەکانى تری کوردستان رابوەستێنرێن.

ر.م