سێ باڵەخانە و کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە سێ شار سێ باڵەخانە، کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵی تایبەتیان سووتاند.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە ئەستەنبوڵ و بالیکەسیر و ئیزمیر چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ٧ی تەموز لە ناوچەی شیشلی ئەستەنبوڵ سێ باڵەخانەیان سووتاندووە. ئەوەخرایەڕوو کە هەر سێ باڵەخانەکە بە تەواوی سووتاون.

٨ی تەموزیش لە ناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر کارگەیەک لە ناوچەی پیشەسازی سووتێنراوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر باسی ئەوەی کرد کە ٩ی تەموز لە ناوچەی کەپسووتی بالیکەسیر بارهەڵگرێکی پڕ لە کا کە موڵکی فاشیستەکان بووە سووتێنراوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە ٩ی تەموزدا لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی کەسێکی فاشیست سووتێنراوە.

ف.ق