سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژی هەدەکە دەستگیرکرا

سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژی هەدەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئامەد دا دەستگیرکرا.

سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە – HDK) لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا.

شەنئۆغلۆ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ئامەد دا دەستگیرکرا و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواسترایەوە. ڕاگەیەنرا لە ئێستادا شەنئۆغلۆ ٣ ڕۆژ لە زیندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ دەمێنێتەوە و دواتر دادگاییدەکرێت.

هەدەکە لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "چەرخی زوڵم هێشتا دەسوورێتەوە. سەدات شەنئۆغلۆ هاووتەبێژمان دەستگیرکرا. تێکۆشانەکەمان بە تەنها بۆ ئەمڕۆ نییە، بۆ سبەینێشە. ئێمە تێکناشکیین."

ف.ق