سەربازانى تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا لە گیرەسون لە یەکیاندا

سەربازانى سوپاى تورکیا لە ناوچەى دۆگانکەنت لە پارێزگاى گیرەسوون (لە هەرێمی دەریاى رەش) دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد. لە ئۆپراسیۆنەکەدا هێرشیان کردە سەر یەکتر و سەربازێک کوژرا.

سەربازانى سوپاى تورکیا لە ناوچەى دۆگانکەنت لە نزیک شارى گیرەسوون لە هەرێمى دەریاى رەش دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد و بەهۆى ترسى زۆریانەوە، بەر بوونە یەکتر.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لەسەرچاوەکانى تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی سوپاى تورکیا تەقەى لە سەربازەکانى خۆیان کردووە، کە لە ناو دارستانەکەدا سەرقاڵی ئۆپراسیۆن بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ئەو تەقەکردنەوە سەربازێک بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە مردووە.

ر.م