سەربازانی ئەڵمانیا دەیانەوێت لە باشوری کوردستان بمێننەوە

یەکینە سەربازییەکانی ئەڵمانیا کە لە باشوری کوردستانن، لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانی ئانگلا کرامپ کارەن بایەر قسەیانکرد و ڕایانگەیاند کە تێکۆشان لەدژی داعش بەردەوام دەبێت و ویستیان ڕوون بێتەوە کە ئایا ڕێککەوتنی مانەوەیان لەوێ درێژ دەکرێتەوە یان نا.

ئانگلا کرامپ کارەن بایەر وەزیری تازەی بەرگری ئەلمانیایە کە دوێنێ دەستبەکار بووە، گوێی لە یەکینە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات گرت.

ئانگلا کرامپ کارەن بایەر لەڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ فەرماندەیی یەکینە سەربازییەکانی ئەڵمانیا قسەی کرد کە لە چوارچێوەی تێکۆشان لەدژی داعش لە باشوری کوردستان و عێراقن. ئەو فەرماندە سەربازییەی کە بۆ پەروەردەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکەن، ڕایگەیاند کە تێکۆشان لەدژی داعش هێشتا بەردەوامە و وتی: "لەم تێکۆشانەدا هێشتا پێویستیان بە هاوکاریی ئێمە هەیە".

داوکاری "رێکەوتنەکە ڕوون بکەنەوە"

یەکینە سەربازییەکان، کە کاتی ئەرکەکەیان لە ٣١ی تشرینی یەکەم/٩ی گەڵاڕێزان تەواو دەبێت، داوایان کرد ئەوەیان بۆ ڕوون بکرێتەوە کە کاتی ئەرکەکەیان درێژ دەکرێتەوە یان نا. دەوترێت کە ئانگلا کرامپ کارەن بایەر لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی باشووری کوردستان و سەردانی یەکینە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەکات لەو ناوچانە. ڕێککەوتن بۆ تێکۆشان لەدژی داعش ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی یەکینە سەربازییەکانی بۆ دەرەوەی وڵات بنێرن، ئەو بابەتەش لەناو سیستمی ئەڵمانیدا، لەنێوان دیموکرات مەسیحیییەکان کە هاوکاری حکومەتی فیدراڵن و سۆسیال دیموکراتدا بووەتە مایەی گفتوگۆ.

وەزیری تازەی بەرگریش، وەکوسیاسەتمەدارەکانی دیکەی (یەکێتی دیموکراتی مەسیحی- CDU) دەیەوێت ڕێککەوتنی ئەرکی یەکینە سەربازییەکان درێژ بکرێتەوە، کە ئەو یەکینە سەربازییانە لە چوارچێوەی تێکۆشانی دژی داعش لە باشوری کوردستان، عێراق و ئوردنن. بەڵام نازانرێت کە هاوبەشەکەی تری حکومەت کە (پارتی سۆسیالدیموکرات - SPD)ە، دەتوانرێت ڕازی بکریت یان نا. ڕۆڵف موتزنیخ سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالدیموکراتەکان بەم دواییانە لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئانگلا کرامپ کارەن بایەر قسەیکرد و وتی: "ڕیکەوتنەکەی سوریا و عێراق کۆتایی هاتووە."

مانگی ئەیلول ڕوون دەبێتەوە

(Heiko Maas)ی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیاکە لە سەرپشکی سۆسیال دیموکراتەکانە، بابەتەکەی ڕووبەڕووی پەرلەمانی فیدراڵ کردبووەوە و وتبووی: "تەنها پەرلەمان دەتوانێت بڕیار لەسەر ڕێکەوتنەکە بدات"، دەوترێت بابەتی ئەوەی کە ڕێککەوتنەکە درێژ دەکرێتەوە یان نا، لە زووترین کاتدا لە مانگی ئەیلوول ڕوون دەبێتەوە.

ک-ش